سەردێڕ:

دوو رۆژ پشوو لە هەرێم راگەیەندرا؛ لە پشووەکەدا مووچە دابەشدەکرێت؟

PM:02:41:09/03/2026

17860 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە بەبۆنەی رێککەوتنی ١١ـی ئازار لە هەرێم پشووی فەرمی دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش ١٢ـی ئازار کراوەتە پشوو، لە پشووەکاندا رێکارەکانی دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، حکومەتی ماوە بەسەرچوو رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت و رێکارەکانی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبن.
وتیشی، لە رۆژی پشووەکەدا دەوام  لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان کە مووچەیان تێدا دابەشدەکرێت، بەشێوەی ئێشکگری دەبێت.












گەلەری