سەردێڕ:

چەند پەیامێکی گرنگ لە ترەمپەوە لەبارەی شەڕی ئێران

AM:12:51:10/03/2026

1752 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی جەنگی ئێران رایگەیاند، شەڕەکەمان لەگەڵ ئێران کورتخایەن دەبێت، بەڵام ناکشێینەوە تا بەتەواوی تێکیان دەشکێنین و دەشڵێت، توانای سەربازیی ئێران بەتەواوی لەناوبراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "نەمدەزانی لە خوولی دووەمم هێندە سوپاکەمان بەکاردەهێنم، دەستکەوتی گەورەمان هەبوو، سوپای ئەمریکام بنیاتنایەوە، سوپای ئەمریکا لە باشترین دۆخدایە".

دەشڵێت، توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانمان لەناو برد و ئەگەر ئەو کارەمان نەکردایە ئێران لە ماوەی دوو هەفتەدا دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها درۆن و مووشەکە ئێرانییەکان خەریکە بە تەواوی لەناو دەچێت.

وتیشی، ئێران هیچ سەرکردەی نەماوە سەرکردەی نوێ دێت ئەویش نامێنێت، دوپاتیشی کردەوە لە بەرامبەر ئێران دەستەوەستان نابین.

ئاشکراشی کرد، "ئێمە کۆڵ نادەین تا ئەو کاتەی دوژمن بە تەواوی و بۆ هەمیشە تێکدەشکێندرێت، چیتر رێگە نادەین شەڕانگێزەکان هەڕەشەمان لێ بکەن.













گەلەری