PM:04:00:05/03/2026
14116 جار خوێندراوەتەوە
دارایی هەرێم دەڵێت، بڕی ٢٧٤ ملیار و ٩٦٢ ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی دووی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.
ئهمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی ههرێم له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بڕی ٢٧٤ ملیار و ٩٦٢ ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژهی بهوهشكردووه،
ئهو پارهیه بریتییە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سوودمەندانی
چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی.
دەشڵێت، چاوەڕێت
دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتو تەواوی تەمویلی
مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان.
ئهوهشی خستهڕوو،
"لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق راستەوخۆ
خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت".