PM:02:19:28/02/2026
8452 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای فراوانبوونی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم دەوامی فەرمیان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی چوار رۆژ راگرت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمدا هاتووە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١ـی ئازار، تا چوارشەممەی داهاتوو لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا، (حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش) پشوو دەبێت.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکە لە پێناو
بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیانە.