PM:05:26:27/02/2026
1752 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان جگە لە رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی مووچەی هەرێم تەواوبوون، دارایی عێراقیش بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی وتووە، داهاتی ناوخۆی هەرێم بنێرن مووچەی مانگی دوو رەوانە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان وردبینیکردن لە لیستی مووچەی هەرێم لە بەغدا تەواوبووە، هاوكات وەزارەتی نەوتی عێراقیش وەزارەتی دارایی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە، لە بەردەوامیی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو بڕەی لەسەری رێككەوتوون.
بۆیە ئەوەی ماوەتەوە لە ئێستادا تەنها ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆیە و
ئەگەر رادەست بکرێت چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا موچەی
مانگی دووی هەرێم بنێرێت.
ئەو لەکاتێکدایە، لە کۆتا کۆبوونەوەیدا حکومەتی
ماوەبەسەرچوو وتی، ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی مانگی دوو بۆ بەغدا لە
پێشینەی کارەکانیان دەبێت، بەڵام تا ئێستا ئەو داهاتەی نەناردووە.