سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی چارەنووسی مالیکی یەکلای دەکەنەوە

PM:09:55:27/02/2026

2140 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی رۆژی دووشەممە دوایین کۆبوونەوەی خۆی بکات لەسەر پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران و مالیکی.


دۆخی عێراق بە چەقبەستوویی ماوەتەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە بەغداوە وتی، بڕیارە رۆژی دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین کۆبوونەوەی خۆی لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران بکات.
چاوگێکیش لە بەغداوە وتی، لە ئەگەری نەکشانەوەی مالیکی، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو ئەمریکا سزا بەسەر مالیکی و ١٢ کەسایەتیی سیاسیی عێراق دەخاتە لیستی سزاکانیەوە. 
ئەوەش لە کاتێکدایە، سەرەڕای ئاماژە روونەکانی ئەمریکا لەسەر پرسی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەڵام تاوەکو ئێستا مالیکی رەتیدەکاتەوە بکشێتەوە.












گەلەری