ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریکرد و رایگەیاند، رۆژی هەینی، ٢٠ـی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژن دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی ئاشکرایان کرد، جەژنی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٦، لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە یەک کاتدا دەبێت ئەویش رۆژی هەینی ٢٠ـی ئازار.
دیاریکردنی
وادەی جەژنی رەمەزان بەپێی هەژمارە فەلەکییەکان:
بەپێی
لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی ئەو دامەزراوانە، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەکان بەم
شێوەیە بن:
کاتی
لەدایکبوونی مانگ: رۆژی ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، مانگی شەوال لەدایک دەبێت و دوای
ئاوابوونی خۆر لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دەبینرێت.
یەکەم رۆژی
جەژن: چاوەڕوان دەکرێت رۆژی هەینی، ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦ ببێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی
پیرۆز.
ماوەی بینینی
مانگ: پسپۆڕان دەڵێن مانگ بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٠ خولەک دوای ئاوابوونی خۆر لە ئاسمانی
شارەکانی وەک (قاهیرە، ڕیاز، دیمەشق، عەممان، بەیرووت و جەزائیر) دەمێنێتەوە،
ئەمەش ئەگەری بینینی زیاتر دەکات.
ئەو وڵاتانەی پێشبینی
دەکرێت لە هەمان رۆژدا جەژن بکەن:
بەپێی راپۆرتەکەی
ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی، ئەم وڵاتانە
ئەگەر هەیە پێکەوە ڕۆژی هەینی بکەنە جەژن:
میسر و سعودیە.
عێراق و هەرێمی
کوردستان.
ئوردن، سوریا،
لوبنان و فەڵەستین.
وڵاتانی باکووری
ئەفریقا (جەزائیر، مەغریب، تونس، لیبیا).
وڵاتانی کەنداو
(ئیمارات، قەتەر، کوێت، بەحرەین، سوڵتاننشینی عومان).