سەردێڕ:

سودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

AM:01:04:10/03/2026

1192 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیدانەی هێرشەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی بۆ سەر عێراق و هەرێم کرد و جەختی لە پێویستیی پاراستنی دیپلۆماتکار و دامەزراوە ئەمریکییەکان کردەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەو پەیوەندییەدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کردووە کە لەلایەن ئێران و گرووپە چەکدارەکان لە ناوخۆی عێراق و لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەیاندا، هەر دوو لا جەختیان لە گرنگیی رۆڵی عێراق کردووەتەوە و دووپاتیان کردووەتەوە کە پێویستە حکومەتی عێراق سەرجەم رێکارە پێویستەکان و هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتە گەڕ بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەندە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لەو وڵاتەدا.

















گەلەری