مەسعود بارزانی و تۆم باراک دەڵێن، پێویستە هەرێم و عێراق بەدووربگیرێن لەم شەڕەی ناوچەکە و مەسعود بازرانیش رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامیە بۆ تەواوی ناوچەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، مەسعود بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و هەردوولا هاوڕابوون هەرێم و عێراق بەدوور بگیرێن لەم شەڕە و پارێزراو بن.
لە
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە پەیوەندییەکەدا مەسعود بارزانی وتوویەتی، هەرێمی
کوردستان هەمیشە خوازیاری سەقامگیری و ئارامییە بۆ تەواوی ناوچەکە و گەلی کوردستان
هەمیشە باوەڕی بە دیموکراسیەت و پێکەوەژیان و گفتوگۆ هەیە.
هەرروەها ئاماژەی
بەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانەش دا کە لەلایەن هەندێ هێزی بەدەر لە یاسا دەکرێنە
سەر هەرێمی کوردستان.
لای خۆشییەوە تۆم
باراک وتی، بۆ ئەمەریکا هەرێمی کوردستان و عێراق پێگەیەکی گرنگی ناوچەکەن و ئەوان
هاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا
بێت لە هەموو بوارەکاندا.