PM:07:27:11/03/2026
5756 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بەمەبەستی كۆنترۆكردنی هەڵكشانی نرخی غازی شلی ماڵان، مانگانە دوو بوتڵ غازی ماڵان بە كارتی ئەلكترۆنی دەدرێتە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا وتی، "بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە رێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلیکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان کرا، کە پێشتر لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک دابەشکرابوو بەسەر هاوڵاتیان".
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر هاوڵاتییەک لەماوەی ٣٠ رۆژدا دەتوانێت لە رێگای ئەم سیستمە بەکارتی
ئەلیکترۆنی دوو بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار لە ڕێگای بریکارەکانی
غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.
وەزارەتی سامانە
سروشتییەکان باسی لەوەشکرد، "هەر ئەمڕۆ لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی
غازی ماڵان بەنرخی فەرمی هەشت هەزار و ٥٠٠ دینار فرۆشرا بە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلیکترۆنی،
لە ڕۆژانی داهاتوشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم
و رێگای گونجاو دەگیرێتەبەر