سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به ململانێی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه ده‌ستیپێكردووه، داننانە به مافه‌كانی تاران و پێدانی قه‌ره‌بوو و دابینكردنی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تییه له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له داهاتوودا.
مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیوویه‌تی، "له میانه‌ی وتوێژه‌كانم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی رووسیا و پاكستان، پابه‌ندبوونی ئێرانم بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تاكه رێگه بۆ كۆتاییهێنان به‌م شه‌ڕه كه له لایه‌ن قه‌واره‌ی ئیسرائیل
و ئه‌مریكاوه هه‌ڵگیرسا، داننان به مافه ره‌واكانی ئێران و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
زیانلێكه‌وتووانی هێرشه‌كان و دابینكردنی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی به‌هێزه له به‌رامبه‌ر
هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك له داهاتودا كه دووباره نه‌بێته‌وه.
لە رۆژی ٢٨ـی
مانگی شوبات ئه‌مریكا و ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشیانكرده سه‌ر ئامانجه‌كانی ئێران،
له‌وانه تارانی پایته‌خت، زیانی به‌رفراوانی لێكه‌وته‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری
باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران ئێران
كوژران.
ئێران وه‌ڵامی
بۆردومانی ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه دایه‌وه و جه‌ختیكرده‌وه
كه ئه‌م كرده‌وانه نوێنه‌رایه‌تی به‌رگریكردن له تاران ده‌كه‌ن و بۆیه ئه‌و شوێنانه
ده‌كه‌نه ئامانج كه هێرشه‌كانی دژی ئێران لێوه ده‌ستی پێكردوه.