سەردێڕ:

پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشدەکرێت؟ دارایی عێراق زانیاریی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرا دەکات

AM:11:45:11/03/2026

1436 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرقاڵی ئەوەن کە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەش بکەن.


دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە بەغدا تەواوی پارەی مووچەی بۆ مانگی دوو رەوانەی هەرێم کرد، ئێن ئاڕ تی هەواڵی ناردنی مووچەی مانگی سێی پرسی و چاوگێک لە دارایی عێراق وتی، سەرقاڵی ئەوەن کە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەش بکەن.

باسی لەوەشکرد، هەوڵەکانیان بۆ ئەوەیە و ئەگەر ئامادەکارییەکان تەواو ببن ئەوا مووچەی مانگی سێش دابەشدەکەن، سەبارەت بە لیستی مووچەی مانگی سێی هەرێمیش وتی، بەرپرسانی هەرێم وتوویانە بە هەمان لیستی مووچەی مانگی دوو پارەکە رەوانە بکەن.













گەلەری