سەردێڕ:

جارێکی تر بە درۆن هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی هەولێر

AM:01:11:12/03/2026

1996 جار خوێندراوەتەوە

زنجیرەیەک هێرشی نوێی درۆنی کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ئاگر لە فڕۆکەخانەکە بەرزدەبێتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کارگۆی فرۆکەخانە کراوەتە ئامانج و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزاندراوە.


لە ماوەی کاتژمێرێکدا شەش درۆن ئاڕاستەی هەولێر کرا و لە لایەن سیستمی بەرگری هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپەرچی هێرشەکانی دایەوە و پاشماوەی یەکێک لە درۆنەکان لە نزیک پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە، کاتژمێرێک بەر لە ئێستا، هێرشێکی درۆنی لە ئاسمانی شەقامی ١٠٠ مەتری نزیک هۆتێل دیڤان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێنرا، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە بەهەمان شێوە، هەر ئەمشەو، بە چوار درۆن فەرماندەیی هێزەکانی ٧٠ لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج، تەقەیەکی زۆری لێکرا و درۆنەکان خرانە خوارەوە، بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە دروست بوو.













گەلەری