سەردێڕ:

بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و فەرەنسا؛ بریندار هەیە

AM:12:01:13/03/2026

2004 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش لە سنووری مەخمور دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و چاوگێکی ئەمنیش رایگەیاند، بە دوو درۆن هێرشکراوەتەسەر بنکەی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی فەڕەنسا لە مەلاقەرە، شەش سەربازی فەڕەنسی برینداربوون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، درەنگانی ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە نزیک مەخموور.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکە تایبەتە بە سەرباز و راوێژکارانی فەڕەنسا، بەهۆیەوە شەش سەربازی فەرەنسی بریندار بوون و باس لەوەش دەکرێت برینی یەکێکیان سەختبێت.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، 
کاتژمێر ١١:٤٥ـی ئەمشەو دەنگی تەقینەوەیەک لە نزیک ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا.













گەلەری