وتەبێژی بارەگای فەرەماندەیی خاتەم ئەنبیا دەڵێت، "ئەگەر هێرشبکرێتە سەر ژێرخانی وزەو بەندەرەکانی ئێران، نەوت و غازی تەواوی ناوچەکە دەسوتێنین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەنبیا لە هۆشدارییەكی بەپەلەدا رایگەیاند، "ئەمریکا و ئیسرائیل و هەموو هاوپەیمانەکانی ئاگادار دەکەینەوە، کە بچووکترین هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزە و بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەڵامەکەمان بۆیان وێرانکار دەبێت".
وتیشی، لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکی لەو شێوەیەدا، ژێرخانی نەوت و گازی هەموو
ناوچەکە، کە ئەمریکا و هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی بەرژەوەندییەکی تایبەتیان تێیدا
هەیە، لەناویان دەبەین".
لەلایەکی دیکەوە لە وەڵامی ئەو قسەیەی ترەمپ کە هەڕەشەی کرد و وتی"دەتوانم
لە یەک کاتژمێردا کارەبای ئێران بکوژێنمەوە، بەڵام نایکەم"، لاریجانی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، " بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو کارە بکەیت، لە ماوەی تەنیا
نیو کاتژمێردا تەواوی ناوچەکە تووشی تاریکی دەکەین".
هەروەها لاریجانی نووسیویەتی، "تاریک کردنی ناوچەکە بۆ راوکردنی سەربازە
هەڵاتووەکانی ئەمریکا، دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت".