PM:03:58:10/02/2026
7904 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، نرخی فەرمی دۆلار لە بانکی ناوەندی جێگیرە و هیچ بڕیارێک بۆ گۆڕینی لە ئارادا نییە و دەشڵێت، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ بازرگانان دەگەڕێتەوە کە روویان لە بازاڕی رەش کردووە بۆ کڕینی دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەختی لەسەر جێگیری نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بانکی ناوەندی کردەوە و رایگەیاند، کە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخی فەرمییدا ناکرێت.
هاوکات ناوبراو
هۆکاری هەڵاوسانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری بۆ هەڵسوکەوتی هەندێک بازرگان
گەڕاندەوە، کە بەهۆی گۆڕانکاری لە میکانیزمەکانی هاوردەکردندا، روویان لە بازاڕی رەش
کردووە بۆ کڕینی دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەو بازرگانانە بەم نزیکانە دەگەڕێنەوە سەر کەناڵە فەرمییەکان و نرخی دۆلار ئاسایی
دەبێتەوە، بەتایبەت کە بانکی ناوەندی هیچ کێشەیەکی لە یەدەگی زێڕ و دراوی بیانی
نییە و بەردەوامە لە دابینکردنی دۆلار بۆ ناو بازاڕ.