AM:11:40:11/02/2026
5144 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کات بارانبارینی بە لێزمە و هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، سبەینێش لە زۆربەی ناوچەکان بارانی مامناوەند دەبارێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم وتی، بایەکی مامناوەند دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە.
لەبارەی
کەشوهەوای سبەینێش وتی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند
لە زۆربەی ناوچەکان، لەدوای نیوەڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەندێک جار با
چالاک دەبێت و کاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت، ئاسمان لە هەندێک شوێن بۆ
نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت. هەروەها
لە کاتەکانی بەیانیی زوودا پێشبینیی دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێک شوێنی
سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:
سلێمانی: ١٤
پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٦ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٦
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی