سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە وەڵامی دارایی هەرێم دەداتەوە

PM:09:16:10/02/2026

1772 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوکرابوونەوە سەبارەت بە بڕینی بەشێک لە مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی وەزارەتی دارایی هەرێمی دایەوە و دەڵێت، رێکارەکانی پارەدان بەگوێرەی ئەو چوارچێوە یاسایی و داراییانەی لە دەوڵەتی عێراقدا کارپێکراون ئەنجام دراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارانە بەپێی فەرمانی خەرجکردنی پەسەندکراوی یاسایی (١/١٢) دەدرێن کە خەرجکردنی پارە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانی تۆمارکراو و لە ئێستادا لە لیستی مووچەی پەسەندکراوی وەزارەتدا هاتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووەم هەر بڕە پارەیەکی زیادە یان جیاوازی ناتوانرێت بەپێی میکانیزمی خەرجکردنی ئێستا خەرج بکرێت، چونکە پێویستی بە مۆڵەتی یاسایی و تەرخانکردنی دارایی تایبەت هەیە.

ئەم پارانە بەپێی رێکارە دامەزراوەييەکان لە کاتی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٦ خەرج دەکرێن.


 














گەلەری