سەردێڕ:

شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات

PM:03:12:20/02/2026

16324 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی وتی،لە ناوەڕاست و کۆتایی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لە هەندێک ناوچە پێشبینی بەفربارین دەکرێت و پلەکانی گەرما حەوت بۆ نۆ پلە دادەبەزن.

وتیشی، لە مەودای ٢٦ـی شوبات بۆ ٢ـی ئازار پێشبینی بارانی بەلێزمە و شەپۆلی سەرمای بەهێز دەکرێت لە ناوچەکانی هەرێم، ئەگەری بەفر بارین بەهێزە بۆ زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناو قەزای پێنجوێن و گوندەکانی دەوروبەری و سەنتەری شاری سلێمانی و پێشبینی دەکرێت لەو مەودایەدا ٢٥ تا ٤٠ ملیم باران ببارێت.













گەلەری