سەردێڕ:

لەم پارێزگایە پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان دابەشدەکرێت

PM:05:06:20/02/2026

3360 جار خوێندراوەتەوە

ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پرۆسەی دابەشکردنی پارە دەست پێ دەکات بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان بەشدارییان کردووە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وتی، رۆژی یەکشەممە، کارمەندان دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ماستەرکارتی تایبەت بە پارەکانیان.

وتیشی، چەند مەرج و پێداویستییەک هەن بۆ کارمەندان بۆ وەرگرتنی کارتەکە و پێویستە کارمەندان ئەم بەڵگەنامە رەسەنانەیان پێ بێت، کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەندەکانی تۆمارکردن لە تەواوی رۆژەکانی هەفتەدا کراوە دەبن، جگە لە رۆژانی (هەینی و شەممە)، لە کاتژمێر ٨:٣٠ـی بەیانی تاوەکو کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ پێشوازی لە کارمەندان دەکەن.













گەلەری