سەردێڕ:

ئەنجومەنی باڵای فەتوا رێژەی زەکات و سەرفیترەی دیاریکرد

PM:05:32:19/02/2026

16780 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا، بڕی زەکاتی پارە، سەرفیترە، فیدیە، زێڕ، زیو و خشڵی ژنانی بۆ ئەمساڵ دیاریکرد و دەڵێت، زەکاتی نیسابی پارە بریتییە لە سێ ملیۆن دیناری عێراقی و زەکاتی سەرفترە بڕەکەی سێ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، لیژنەی باڵای فەتوا بڕی زەکات و سەرفترەی دیاریکرد و وتی، نيسابى (زەکاتی پارە) بۆ ئەم ساڵ بریتییە لە سێ ملیۆن دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبوو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی ٪٢،٥ لێ بدات، واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥) هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).

وتیشی، نیسابی (زەکاتی زێڕ) بریتییە لە (٢٠) مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ بوو، (یەک) مسقاڵ واجبە و زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەم ساڵ، ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.

ئاماژەی بەوەشکرد، نیسابی (زەکاتی زیو) بریتییە لە (٢٠٠) دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبوو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی ٪٢،٥ـی لێ بدات.
باسی لەوەشکرد،نیسابی (زەکاتی خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە (٢٠٠) دووسەد مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە ٢،٥ـی لێ بدات.
سەبارەت بە زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەم ساڵ وتی، ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی و هەروەها (فیدیە)ی بەڕۆژوو نەبوون بۆ ئەم ساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بوو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.













گەلەری