PM:04:05:20/02/2026
2944 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری رۆشنبیری هەرێم دەڵێت، هه‌موو منداڵێكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان مافی ره‌وا و بنه‌ڕه‌تی خۆیه‌تی به زمانی دایك بخرێته‌به‌ر خوێندن، رێز له كه‌سایه‌تی و مۆركه كولتورییه‌كانی بگیرێت و داواشده‌كات، پڕۆژه‌ی خوێندنی ته‌نیا یه‌ك وانه‌ی شێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران) له پۆله بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا جێبه‌جێبكرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی شوباتی ٢٠٢٦، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری هەرێم لە رۆژی جیهانی زمانی دایک وتی، ئەمڕۆ رۆژی ئاوڕدانه‌وه و بایه‌خدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه به فه‌رهه‌نگ، مێژوو، پاراستنی كو‌لتور و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی دایك، له‌م رۆژەدا هیوادارن هیچ زمانێكی دایكی، نه‌بێته قوربانی فه‌رامۆشكردن و له‌ناوچون، منداڵانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته و دیالێكته‌كان مافی ره‌وای خۆیانه به زمانی دایك، په‌روه‌رده بکرێن.
وتیشی،
شێوەزاری هەورامی یەکێکە لەو شێوەزارانەی مێژوو کە زمانی باڵای ئەدەب و نوسین بووە
و گەنجینەیەکی گەورەی ئەدەبی بەو زمانە وەک میراتی رۆشنبیری لە بەردەستیاندایە،
بەڵام بە گوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئەو شێوەزارە لەبەردەم هەڕەشەدایە، بۆ
بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان، ئەوان پڕۆژەی خوێندنی تەنیا یەک وانەیان لە پۆلە
بنەڕەتییەکانی کەرتی پەروەردەدا پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کردووە بەڵام تا
ئێستا ئەو پڕۆژەیە لە کەرتی پەروەردەدا جێبەجێنەکراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەو پێیەی خوێندن بە زمانی دایک، هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی زمان لە
کۆمەڵگەی کوردستان دروستناکات، بەڵکو خزمەتێکی گەورە بە کاروانی رۆشنبیری و میراتی
کەلتوورییان دەکات.