نرخی زێڕ دابەزی و ئەمڕۆ ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٨٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٠٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ملیۆنێک و ٥٤ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و ٨٩٤ دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە ١٥١ هەزار دینار هەژمار کراوە.
سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و ١٠٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٥٤ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٩٠٤ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.