سەردێڕ:

شاسواری ڕاستکردنەوەی ڕێڕەو

PM:11:01:19/02/2026
1400 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵا ئەحمەد
+ -

بەدرێژای دوای ڕاپەڕین شاسوار تاکە سەرکردەی کوردبووە کەتوانیویەتی بەبەردەوامی فۆڕمی حزبایەتی، چەقبەستووی سیاسی، ئۆپۆزسیۆن، نوێ بکاتەوە، تاکە کەسە سڵی نەکردۆتەوە لەهیچ ئاڵەنگارییەک کە ڕووبەڕووی بۆتەوە، لەهەر قۆناغێک گەلەکەی پێویستی بەو هەبوو بێت ئەو لە پێشی پێشەوە ڕاوەستاوە، زۆر نمونە هەن کەپێمان ئەڵێت تاکە شاسواری ڕێگەی خەڵک و گۆڕانگاری بووە، هەموومان قەرزاری میدیاکەی ئەوین کە هەمیشە لەڕیزی پێشەوەی بەرگری بووە لە خەڵک و شەقام و ڕای گشتی، لەمسەری ڕاست بۆ ئەوسەری چەپ خوێن لەلوتی  هاوڵاتیەک هاتبێت ئەوە ئێن ئاڕتی و میدکانی ئەوبوون کە دەیانکردەمانشێت و ڕای گشتی بۆدروست دەکرد.

شاسوار چی نەما نەیکات چی نەما نەیڵێ بڕۆن سەیرکەن لەدابەشکردنی ئاوەوە بەسەر گەڕەکە هەژارەکانەوە تا دروستکردنی جادەو ڕاستکردنەوەی ڕێگاوبانەکان ئیحراجکردنی حوکمڕانەکان هەمووی ئەو بوو، کام ئۆپۆزسیۆن چارەکی ئەو کاری کردووە کام سەرکردە هێندەی ئەوقوربانی گیانی مادیی داوە، کێ هەیە لەشاسوار دەنگی زووڵاتر بێت، کێ هەیە لەو قوربانیدەرتربێت، کێ هەیە لەو خاکەڕاتربێت، بێگومان کەس ئەو سەرکردەیەکی کەم وێنەیە، ئێستا درکی بە ناهەمواری و چەقبەستووی دۆخەکەو تاکڕەوی خۆسەپاندی لایەنێکی سیاسی کردووە لەپێناو ئێستاوو داهاتوومان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهاوپەیمانیەتیەکدایە کەتەواوی خاڵەکانی بۆ خەڵک و کەمکردنەوەی بارگرانی سەرشانی هاوڵاتیانە.

ئەوەی من دەیزانم ئەم سەرۆکە هیچ داخوازییەکی کەسی نیە، ئەوەی چەقی بیرکردنەوەو داخوازی ئەوە لەهەموان تەنهاو تەنها خزمەتکردنی خەڵکە، ئەوەی جێگەی تێڕامانە لەم دۆخە هەستیارەدا لەجیاتی ئەوەی هەموو لایەنە سیاسیە ئۆپۆزسیۆنەکان بێنە ناو ئەوگوتارە گشتگیرییەوە کەسەرۆک شاسوار ڕایگەیاندووە بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی چەوتی  حوکمڕانی  هەرێم کەچی دەبینین هەندێ دەنگ نوساو نوزەڵەی بەناو ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ وەک پیشەی هەمیشەییان دەیانەوێ حوکمڕانی هەرێم هەر بەم ئاڕاستە لارەدا بڕواو دۆخی هەرێم بەم شێوەیە بەردەوام بێت، بەڵام دڵنیابن ئەوخەونە بەکۆتا گەیشتووە، ئێستا قۆناغێکی نوێ لەژیانی سیاسی بەڕێبەرایەتی کاک شاسوار لەڕێگەیە کە خەونی گۆڕانکاری گەورەی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووەو لەئایندەیەکی نزیکدا ڕێڕەوی چەوتی ناهەوسەنگی حوکمڕانی ڕاستدەکاتەوە.

 


گەلەری