سەردێڕ:

دواین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی دوو

PM:07:31:20/02/2026

2504 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەر هەرێم بتوانێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا بەبێ دواکەوتن مووچەی مانگی دووی هەرێم دەنێردرێت.


چاوگەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی وەزارەتی داراییی عێراق لە دوای دەوامی ئاساییش ماونەتەوە تاوەکو بتوانن پڕۆسەی پارەدارکردن و رێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق تەواو بکەن و بە زوویی دەست بکەن بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.
سەبارەت بە موچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمیش وتی، ئەگەر هەرێم بیتوانیایە لە چەند رۆژیی رابردوودا تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە و ١٢٠ ملیارەکە بنێرێت ئەوا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرا.













گەلەری