سەردێڕ:

جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر چیای کۆڕەک

AM:12:41:06/03/2026

2140 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چیای کۆڕەک بیسترا و بەپێی زانیارییەکان، بە زیاتر لە دوو درۆن هێرشکراوەتە سەر چیای کۆڕەک. لە ماوەی سێ رۆژدا ١٢ جار هێرش کراوەتە سەر چیای کۆڕەک.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، زیاتر لە دوو جار بە درۆن هێرشکراوەتە سەر چیای کۆڕەک و تا ئێستا زیانەکان نەزانراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەم سێ رۆژەدا ئەمە ١٢ـەمین جار هێرش کراوەتە سەر چیای کۆڕەک.

هاوکات هەر ئەمشەو بە موشەک و درۆن هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری خەبات و کۆیە و رەواندز و چۆمان.

چاوگێکیش بە ئێن ئار تی راگەیاند،بەهۆی هێرشەکانەوە لە سنوری خەبات دوو کەس برینداربوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، رێگەنادەن خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هێرش و هەڕەشەکردن بۆ سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت.













گەلەری