PM:07:57:05/03/2026
2400 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە ئیمارات گیریان خواردووە، لەمەودوا دەتوانن لە رێگەی سعودییە و بەبێ ڤیزای پێشوەختە بگەڕێنەوە ماڵەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شانشینی عەرەبی سعودیە سنوورەکانی بەڕووی ئەو کەسانەدا کردەوە کە دەیانەوێت لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ڤیزای پێشوەختە هەبێت.
دەشڵێت، دەتوانن
راستەوخۆ لە ئیمارات بێنە سعودیەو لە خالی سنووری بەتحا، ڤیزا وەردەگرن و دواتر
دێنەوە عەرعەر و لەوێشەوە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەو هاوڵاتیانەی لە ئیماراتن و ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە دەتوانن
سوود لەم دەرفەت و رێکارە وەربگرن بۆ گەڕانەوەیان.