PM:04:10:29/04/2025
20884 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات، بڕیارە سبەینێ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دیناری مووچە رەوانەی هەرێم بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق،
وەزارەتی دارایی راسپارد لە سبەینێوە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هەرێم دەستپێبکەن.
هاوکات، بڕیارە سبەینێ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی زیاتر لە ٩٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێم بکرێت.
هەفتەی داهاتووش شاندێکی دیوانی چاودێری لە
وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەکەن بەمەبەستی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی
داهاتە فیدراڵییەکان و وردبینی لە هەردوو راپۆرتی چاودێری دارایی عێراق لەسەر
خەرجی و داهاتی ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤.