سەردێڕ:

رۆژێکی ئەم هەفتەیە لە عێراق و هەرێم پشووی فەرمییە

PM:06:19:28/04/2025

49940 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات بەپێی رۆژمێری حکومەتی کاربەرێکەریش هەمان رۆژ پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگەکانی هەرێم.


ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاریاندا رۆژی پێنجشەممە، ١ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەبۆنەی رۆژی کرێکارانەوە لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بکرێتە پشوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی یەک لە یاسای پشووی فەرمی ژمارە (١٢ـی ساڵی ٢٠٢٤) دراوە.

هاوکات، ساڵانە حکومەتی هەرێم رۆژمێری فەرمی بڵاودەکاتەوە و تێیدا بۆنە و پشووە فەرمییەکان دیاری دەکات و بەپێی رۆژمێرەکەش، بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ تەنها ١ـی ئایار، بە بۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهانەوە پشووی فەرمی دەبێت.













گەلەری