PM:11:00:29/04/2025
22952 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووە کە گوایە بۆ مانگی نیسان داوای دوو مووچە بۆ بانکەکان کراوە، بەڵام هەواڵەکە ناڕاستەو و هیچ بنامەیەکی نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەبووە کە گوایە بۆ مانگی نیسان داوای دوو مووچە بۆ بانکەکان کراوە، لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لە بیر کراوە و دواتر چارەسەر کراوە ، بەڵام هەواڵەکە ناڕاستەو و هیچ بنامەیەکی نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە
و بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی
بانکەکان کراوەو هیچ گۆڕانکارییەک لەلیستی مووچەکانیان نەکراوە.
وتیشی، هەرچەندە داواکردنی دوو مووچە بەپێی یاسا
بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە
هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عێراق و هەرێمی کوردستان پانزە مووچە وەردەگرن کە سێ
مووچەیان زێدەکییە.