سەردێڕ:

شەڕەکە لەسەر چی بوو ؟

AM:10:43:23/04/2025
4352 جار خوێندراوەتەوە
زمناکۆ ئیسماعیل
+ -

ساڵانێکی زۆرە لەیاریگا دوور کەوتومەتەوە و ناچم بۆ تەماشاکردنی یاری، تەنانەت وەك وەرزشکارێکی دێرینیش، ناشچم بۆ وەرزشکردن، چونکە بۆچونم گۆڕاوە و بڕیارمداوە، ئەو کاتە زێڕینەم لەشتی دیکەدا بەسەر بەرم.

چەند جارێکە هاوڕێ و دۆستەکانم کەهاندەری سەرسەختی یانەی نەورۆزن، پێم دەڵێن بۆ هیچ کاتێ نایەیت بۆ تەماشاکردنی یاری، چونکە زۆربەی ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیرانی ئەم شارە دێن، بەڕاستی ئەم یارییەی نەورۆز و زاخۆ، زۆرم حەز دەکرد بینەریبم، بۆیە پاش کۆتایی بۆنەیەکی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کە وەك میوان لەوێ بووم، بڕیارمدا بچم بۆ یارییەکە و لەوێ کۆمەڵێ دیمەنم بە مۆبایلەکەم تۆمارکرد، پاش ئەوەی یارییەکی بەهێز بەڕێوەچوو، لە گێمی دووهەمی یارییەکە، هێرشێکی زاخۆ کرایە سەر نەورۆز، بەو پێیەی بەئاشکرا دیار بوو کە ئەو هێرشە (ئۆفسایدە)، هەرچەند زاخۆ گۆڵیشیکرد، دادوەری یارییەکە کردی بە ئۆفساید، بەو هۆیەشەوە هەندێ لەهاندەرانی یانەی زاخۆ، دەبەی ئاویان گرتە ئەو لایمەنەی کە گۆڵەکەی بۆ کردبوون بەئۆفساید، پاش ئەوەی پۆلیسی پارێزگاری یاریگا، چونە نزیك لایمەن، بەمەبەستی پاراستنی لایمەن و داوایانکرد کە هاندەرانی زاخۆ، هێمن ببنەوە، بەڵام هاندەرانی زاخۆ، لەپۆلیسەکانیاندا، بەو خۆیەشەوە چەند پۆلیسێك بریندار بوون، کە برینی دووانیان شکانی لوت و عەیبارکردنی دەموچاویانە، بۆیە پۆلیسی زیاتر و سکیوریتی زیاتری ناو گۆڕەپانەکە چوون بۆ ئارامکردنەوەی هاندەران، بەڵام هێرشکرایەوە سەر ئەوانیش، بۆیە دۆخەکە لەکۆنتڕۆڵ دەرچوو، ئامادە بووانی یاریگا و هەندێ لەوانەی هاندەری یانەی نەورۆزن، هێرشیان کردە سەر هاندەرانی زاخۆ و لەچەند کەسێکیاندا، بەو پێیەی من نزیك بووم لەو شوێنە، لەنێو شوێنی مانەوەی تایبەتی ڕۆژنامەنوسان بووم، بۆیە هەرزوو کەوتمە هاوکاری بریندارەکان و دەمووچاوو روخساری زۆر کەسمان پاککردەوە و دەستەی هاندەرانی زاخۆ و خودی کاك پۆڵات شێخ جەنگیش کە وەك هاندەری نەورۆز لەوێ بوو، هاوکارییەکی زۆری بریندار و ئەو کەسانەمانکرد کە بەهۆی توندوتیژییەکانەوە هەڵهاتبوون و لەشوینی ڤی ئای پی خۆیان شاردبوویەوە، ئیزنم لە کاك پۆڵات وەرگرت و پێم گۆت بە سکیوریتییەکان بڵێ دەرگای شوێنی ڕۆژنامەنوسان و ژورەکانی بەڕێوەبردنی یانەکەمان بۆ بکەنەوە، هەتا ئەو هاندەرانەی زاخۆ بەجێماون ببەینە ئەوێ، بۆیە زیاتر لە ٣٠٠ هاندەر، کە وێنەکەیان دەبینن لەپشتی منەوە، بردماننە بۆ نێو ژورەکانی یاریگاکە و لەوێ پاراستمانن بەهاوکاری پۆلیس و سکیوریتی و دەستەی بەڕێوەبردنی یانەکە و دەستەی بەڕێوەبردنی هاندەرانی یانەی نەورۆز، تەنانەت ئەو دەستەیەی هاندەرانی نەورۆز کەهەیە، پێکەوە چەند بریندارێکمان لەسەر ستادیۆمەکان شۆڕکردنەوەو ئەوان گەیاندیانن بۆ نێو ئیسعافی نەخۆشخانە.

بەپێی زانیارییەکانی من، کە هەتا کۆتا کەسی زاخۆ لەنێو یاریگا بەڕێکرا، من لەوێ بووم، نزیك بە ٢٧ کەس بریندار کرا بوون، ئەوانەش سەرجەمیان بەلێدانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بوو، لەهەمانکاتدا زیانێکی زۆری ماددی گەیشت بەیاریگاکە، بێجگەلەوەی کە بەداخەوە، زیانێکی زۆر گەیشت بە سومعە و ناو و ناوبانگی وەرزش لەهەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە، خەڵکی ویژدان زیندوو ئازار دەچێژێ بەم جۆرە ڕووداوانە.


گەلەری