PM:12:12:29/04/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقەوە دەنگ لەسەر بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە درا، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساکە کرد و بەوەش هەڵەبجە بە فەرمی بووە ١٩ـەیەمین پارێزگای عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد، هەفتەی داهاتووش لەرۆژنامەی وەقائیعی عێراقیدا بڵادەکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٤ـی ئەم مانگە لە پەرلەمانی عێراق
پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرا و نەوەی نوێش بۆ ئەو مەبەستە ١٧ جار
نوسراوی کرد تا پڕۆژە یاساکەیان ناردە پەرلەمان و هاوکات شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکەش لە سەرەتای ئەمساڵدا داوای لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد کە
پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخاتە بەرامەی کارەوە.