سەردێڕ:

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:10:31:29/04/2025

7356 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى خوێندنى باڵای هەرێم رایگەیاند، کە دەرچوە سێ یەکەمەکان کەسانی زیرەک و سەرکەوتوو و بەتوانای هەرێمن، بۆیە شایەنی دامەزراندن و رەخساندنی هەلی کاری شایستە و سەقامگیری ئابورین.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزیرى خوێندنى باڵای هەرێم رایگەیاند، کە دەرچوە سێ یەکەمەکان کەسانی زیرەک و سەرکەوتوو و بەتوانای هەرێمی کوردستانن، هەموو ژیان و سەرمایەی خۆیان بۆ گەشەپێدانی لایەنی زانستی و ئەکادیمی تەرخان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى راژە مەبەستیانە پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ رەخساندنی دەرفەتی کاری شایستە بۆ گەنجانی وڵاتەکەیان و سود لە توانایان وەربگرن بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنەی وڵات و رێگر بن لە کۆچی هزر و تواناکانی گەنجان کە گرنگترین سەرمایەی هەرێمن.













گەلەری