سەردێڕ:

کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق: بە هۆی یارمەتی داراییەوە هەزاران خوێندکار گەڕاونەتەوە بۆ قوتابخانە

PM:11:22:29/04/2025

560 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، کە ئەو یارمەتییە داراییەی بۆ قوتابیان تەرخانکراوە، بەشداریی کردووە بۆ گەڕانەوەی ١٢٣ هەزار خوێندکار بۆ خوێندن و رێگری لە وازهێنانیان لە خوێندن کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتەکە بە هاوکاری وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەوامە لە پێدانی یارمەتیی خوێندکاران بۆ ئەو خوێندکارانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، ژمارەی ئەو خوێندکارانەی کە سوودمەندن لەو یارمەتییە گەیشتووەتە نزیکەی ٢.٣ ملیۆن خوێندکار.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو یارمەتییە بەشداری کردووە لە گەڕانەوەی ١٢٣ هەزار خوێندکار بۆ قوتابخانە و رێگری لە وازهێنانیان لە خوێندن کردووە.













گەلەری