سەردێڕ:

لە کەرکوک بومەلەرزە روویدا

PM:07:33:29/04/2025

1464 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک کەرکوکی هەژاند.


ئەمرۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتێکی دەستەی گشتی بومەلەرزەزانی عێراق، بومەلەرزەکە بە گوڕی ٢.٨ پلەی رێکختەر بوە و بە دووری ٤٠ کیلۆمەتر لەباکوری کەرکوک رویداوە.

دەشڵێت، بومەلەرزەکە لە کاتژمێر چوار و ٥٣ خولەکی ئێوارە روویداوە، ئەگەرچی بومەلەرزەکە لەئامێرەکانی چاودێری تۆمارکراوە بەڵام خەڵک هەستی پێینەکردووە.













گەلەری