ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سەبارەت بەو هێرشە درۆنییەی کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی دەڵێت، بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیریە لە ناوچەکەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، بە درۆن بنکەکانی پێشمەرگەیان کردووتە ئامانج و سێ پێشمەرگە بریندار بوون، تەندروستیی پێشمەرگە بریندارەکان جێگیرە.
هاوکات، درۆنەکەی ئەمڕۆ لەهەمان ئەو شوێنە بوو کە
دوێنێ بە درۆنێکی دیکە هێرش کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە
برینداربوون.
دەقی راگەیەنراوەکە:
دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی، لە دوو
هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک
کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.
بارودۆخی
بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی هەرجۆرە
پیلان و هێرشێکی ناحەزان بدەنەوە.
لە کاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و
کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردەکان لە سوریا و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی
نوێی حکومەتی هەرێم خەریکە بە ئەنجام دەگات، هەندێ لایەن و گروپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی
ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.
ئێمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وێڕای
سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشانە دەکەین.