PM:06:41:29/04/2025
4668 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی حاجیاوا بڕیاری سزادان بۆ ئەو خاوەن مەڕوماڵاتە دەردەکات کە ئاژەڵەکانیان دەنێرنە شوێنە گشتییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤، سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا بڵاویکردەوە، هەر کەسێک مەڕو ماڵاتەکەی بنێرێتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، ئەوا سزا دەدرێت یان مەڕوماڵاتەکەی دەستی بەسەر دەگیرێت.
جەختی لەوە
کردەوە، خاوەن مەڕوماڵات بۆ جاری یەکەم سزای دارایی دەدرێت و بۆ جاری دووەم دەست بەسەر
ئاژەڵەکانی دەگیرێت و ئەگەری هەیە مەڕوماڵاتەکە نەدرێنەوە بە خاوەنەکەی.
ئاماژەی بەوەشکرد،
هۆکاری ئەم بڕیارە، پاراستنی سیمای شار و ژینگەیە و داوا لە هاوڵآتیان دەکات کە
پێوەی پابەند بن.