بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نزمیدا جێگیرە و ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلار بە کەمتر لە ١٤٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەردەوامە لە دابەزین،لە بازارەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا،بەوەشبەراورد بە دوێنێ ٥٥٠ دیناری تر بەهاکەی لەدەستداوە.
پێشتریش، عەلی عەلاق،
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوە کردبوو، لە رێکارەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی
دۆلار بەردەوامن و هەوڵ دەدەن نرخەکەی جێگیر بکەن.
نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی
كوردستان بەم شێوەیەیە:
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزارو ٨٠٠ دینارە.
١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٦٣ هەزارو ٧٥٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بەرامبەر بە ١٩٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە سێ هەزار و ٨٠٥ لیرەی توركییە.
١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٧ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەنی
ئێرانییە.