زانایان پێیان وایە میوە وشککراوەکان بەرەنگاری نەخۆشییەکان دەبێتەوە چونکە پرۆسەی وشککردنەوە چڕیی ماددە خۆراکییە سروشتییەکان و ڕیشاڵەکان لە هەر پارچەیەکدا زیاد دەکات هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانی بەهێز کە دەتوانێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە بپارێزێت.
داتاکان باس لەوە دەکەن کە زیادکردنی کشمیش بۆ نانی بەیانی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی نزیکەی 18%.
کشمش سەرچاوەیەکی گرنگی ڕیشاڵی خۆراکی و پۆلیفینۆڵە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەم دەکاتەوە بە کاریگەری لەسەر میتابۆلیزمی چەوری پڕۆتین و هەوکردن.
توێژەران ئاماژەیان بەوەش کرد کە گۆڕینی نانی بەیانیت بۆ ژەمێکی تەندروست کە دەوڵەمەندە بە میوەی وشککراوە و دانەوێڵەی تەواو، ڕەنگە هەنگاوێکی سادە بێت بەرەو تەمەنێکی درێژتر و تەندروستتر.