سەردێڕ:

ئەڵمانیا ٤٠ کۆچبەری دیکەی عێراقیی دیپۆرتکردەوە کە زۆرینەیان کوردن

PM:11:43:29/04/2025

1300 جار خوێندراوەتەوە

ئەڵمانیا کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی عێراقی دیپۆرت کردەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش وتی، لە فڕۆکەخانەی بەغدا گرژی لە نێوان بەشێک لە کۆچبەرەکان و پۆلیسە ئەڵمانییەکان دروستبووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، وەک حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری دابوو، نزیکەی ٤٠ کۆچبەری عێراقی لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرتەوە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا دیپۆرت کرانەوە.

هەروەها، پەیامنێێری ئێن ئاڕتیش لە ئەڵمانیا لەو بارەیەوە وتی، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانە کوردبوون و ژن و منداڵیشیان تێدابوون.

باسی لەوەشکرد، کاتێک فڕۆکەکە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی بەغدا کۆچبەرەکان رەتیان کردووەتەوە دابەزن و بەو هۆیەشەوە گرژی لە نێوان پۆلیسەکان و بەشێک لەو کۆچبەرانە دروست بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی ئەڵمانیا ماوەی نزیکەی دوو ساڵە دەستی کردووە بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی عێراقی و تاکو ئێستا نزیکەی دوو هەزار کۆچبەری ناردووەتەوە و بڕیارە لە مانگی داهاتوشدا کاروانێکی دیکەی کۆچبەران بۆ عێراق دیپۆرت بکاتەوە.













گەلەری