سەردێڕ:

وەفدێکی دیوانی چاودێری عێراق بۆ پێداچوونەوە بە داهاتە فیدراڵییەکان سەردانی هەرێم دەکەن

PM:01:24:29/04/2025

3452 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێکی دیوانی چاودێری عێراق سەردانی هەرێم بکەن بە مەبەستی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی داهاتە فیدڕاڵییەکان و وردبینیكردنی وەرزیی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەفدێکی دیوانی چاودێری عێراق سەردانی هەرێم بکەن بە مەبەستی پێداچوونەوە و ریکخستنەوەی داهاتە فیدراڵییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانی ئەو وەفدە تایبەتەی دیوانی چاودێری عێراق بۆ رێکخستنەوەی داهاتە فیدراڵییەکان و راپۆرتی هاوبەشی نێوان هەردوو دیوانی چاودێری عێراق و دیوانی چاودێری هەرێمە لەسەر وردبینییەکان لەسەر داهات و خەرجی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە پاساوی تەواوکردنی کورتهێنانی مووچە داهاتە نەوتییەکان رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناکات، جەختیشیان کردەوە، ١٢ مووچەی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ فەرمانبەران نێردرا، بەڵام حکومەتی هەرێم ١١ مووچەی دابەشکرد.













گەلەری