AM:11:37:29/04/2025
1620 جار خوێندراوەتەوە
درۆنێك له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لووكی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وته خواره‌وه و دوو پێشمه‌رگه بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، له سنووری ناحیه‌ی "دێره‌لووكی" سه‌ر به قه‌زای ئامێدی به‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌دا كه‌وته خواره‌وه و دوو پێشمه‌رگه به ناوه‌كانی (بیلال ئیسماعیل شه‌رڤانی و ره‌مه‌زان عابد شێخكی). کە خەڵکی ناحیەی قەسرۆکی سەربەقەزای شێخانن برینداربوون.
هاوکات بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی
ئامێدی گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستیان باشە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێش لە هەمان شوێن لە گوندی بەلاڤە لە دێرەلووک درۆنێک
بەسەر خالێکی پێشمەرگەدا کەوتە خوارەو و سێ پێشمەرگە برینداربوون و تا ئێستا لایەنە ئەمنیەکانی ناوچەکە هیچ روونکردنەوەی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ
و دوێنێ نەداوە.