سەردێڕ:

نوێنەری هەرێم لە بەغدا زانیاری لەسەر کاتی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات

PM:12:37:29/04/2025

2496 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێم بدات، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێمیش لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، بەم نزیکانە بەغدا پارەی مووچەی مانگی چوار دەنێرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کێشەی مووچە لە نێوان هەرێم و بەغدا نەماوە و چارەسەر بووە.

هاوکات ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم بدات کە بڕەکەی ٩٦٠ ملیار دینارە، بەپێی زانیارییەکانیش ئەمڕۆ یان سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە بنێردرێت بۆ هەرێم و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار بکرێت.














گەلەری