سەردێڕ:

پۆلیسی هەولێر: دوو بکوژ لە هەولێر دەستگیر کران

PM:09:21:29/04/2025

1048 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵیان پێگەیشت کەوا دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و هەڵهاتوون بەرەو شاری هەولێر لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەستگیر کران.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای دوو بکوژ لە بەغداوە هەڵهاتوون بۆ شاری هەولێر لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی هەولێرەوە دوای چەند کاتژمێرێک دەستگیر کران.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵیان پێگەیشت کەوا دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و هەڵهاتوون بەرەو شاری هەولێر، تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا تۆمەتباران دەستگیر بکەن.













گەلەری