پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەرەتای رۆیشتنی بۆ بەغدا پڕۆژەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ئامادەکردبوو هەروەها، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشتر بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەردانی سودانی کرد.
ئەمڕۆ سیشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاریان تاوگۆزی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژێکی مێژووییە و پێشتر لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان بۆ کۆکردوەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، نەوەی نوێ لەبەغدا پارتی و یەکێتی ناچار و رووگیر کرد هاودەنگ بن بۆ
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و هەردوو حزب لەبەغدا شەڕی پۆست و پارەیان کردووە و بیریان
لای هەڵەبجە نەبووە.
باسی لەوەشکرد،بارودۆخی ئابووری هەڵەبجە خراپەو هیچ
هەلێکی کاریی تێدانییە و گەنجان شارەکە جێدەهێڵن و پارتی و یەکێتی تا ئێستاش
نەیانتوانیوە خزمەتی قوربانیانی بکەن و گرنگیان پێنەداوە .
هەروەها،
پارتی و یەکێتی لە بری ئەوەی پارە بۆ هەڵەبجە بهێنن پارەی لێدەردەهێنن و ئەو
پردانەی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە شارەکە بەردی بناغەیان داناوە بە جێهێڵدراون.
وتیشی،
لەمەودوا دەبێت هەڵەبجە لەبەغداوە بودجەی بۆ دابنرێت و دانیشتوانەکەی قەرەبوو
بکرێنەوە، پارتی و یەکێتی ئەوەندە کاری ژێربەژێریان کردووە ئێستا لەبەغدا روویان
نایەت داوای پارە بۆ هەڵەبجە بکەن و پێویستە بەغدا قەرەبووی شارەکە بکاتەوە و
ناکرێت لەبەر پارتی و یەکێتی پەراوێز بخرێت.