AM:11:53:29/04/2025
2104 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکدا رایگەیاند، دەسەڵات دراوە بە هەندێک لە پەروەردەکان کە ئەو تاقیکردنەوەیەی لە ٢٠ نمرە ئەنجامدەدرێت گۆڕانکاری تیا بکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥ لە کۆنگرەکەدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەشکرد، کە گۆرانگاری لە تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی و وزاریدا ناکرێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، کە نزیکەی ناونیشانی ٥٠٠ کتێبی خوێندن لە کابینەی نۆیەمدا گۆرانگاری تیاکراوە.
هاوکات وتیشی، ئەم گۆڕانکارییانە بە توانا و هاوکاریی مامۆستاکانی پەروەردە و سەرپەرشتیارەکانیان و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرامەکان و مامۆستاکانی زانکۆ کە رۆڵێکی تەواویان هەبووە و هاوکاریان بوون و تا ساڵی داهاتوو گۆرانکارییەکی تەواو لە سیستەمی خوێندندا دەکرێت.