سەردێڕ:

وەزارەتی بازرگانی عێراق روونكردنەوە لەبارەی بەسەرچوونی بەشەخۆراکی دۆشاو دەدات

PM:08:27:29/04/2025

1136 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بەسەرچوونی هەندێک لە ماددە خۆراکییەکانی ناو بەشە خۆراکی ئەم مانگە دوورە لە راستییەوە.


ئەمرۆ سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥، محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لەبارەی بەسەرچوونی بەشەخۆراکی دۆشاوی تەماتە رایگەیاند، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە بڵاوبووەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەشەخۆراكی دۆشاوی تەماتە خراپبووە و کرمی تێدایە، دووره‌ له‌ راستییه‌وە.

دەشڵێت، ئەو گرتە ڤیدیۆییە رەت دەکاتەوە و دۆشاوی ناو ڤیدیۆکە هەمان دۆشاوی دابەشکراوی بەشەخۆراکیەکان نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، میکانیزمەکانی پشکنینی دۆشاوی تەماتە بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و رێساکانی عێراق ئەنجام دەدرێن.

جەختی كردەوە، ئەو بڕە دۆشاوه‌ ته‌ماتانه‌ی بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت کوالێتییەکی زۆر باشیان هەیە کە بەشێکیان بەرهەمی نیشتمانی عێراقین و هەندێکیشیان هاوردە دەکرێن.

 













گەلەری