سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی جارێکی دیکە سیستەمی پەرلەمانی پەیڕەو ناکاتەوە کە حکومەتێکی ناسەقامگیری دروست دەکرد و دواتر دەکەوت.
بە پێی ئاژاسنی فرانس پرێس، رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران کە مادەیەکە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمدا بەکاردەهێنرێت گەیشتووەتە چوار هەزار و ٧٤٤ کیلۆگرام.
فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، پاسپۆرتێکی نوێ و تایبەت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکرێت بە مەبەستی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسەین سەردانی عێراق دەکەن.
بەرپرسانی ئەوروپا و ئیسرائیل رایانگەیاندووە، بە شێوەیەکی نهێنی گفتووگۆ لە نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان دەکرێت لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمیەوە و راوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمەریکاش لەسەر ئەو پرسە سەردانی عومانی کردووە.
دوای تەواو بوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە رۆژی ١٤ی ئایار لە رۆژی هەینی داهاتوەوە پەرلەمانى تازە هەڵبژێردراو دەست بە کارەکانی دەکات.
کڵیچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا رایگەیاند، ئەم پرۆسەیە قورسترین هەڵبژاردن بووە کە بەشدارییان تێدا کردبێت و هەوڵی زۆریان داوە و بەرەنگاری هەڕەشە و فشار بوونەتەوە، وتیشی، "کێشەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت."
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە فەرمی بردنەوەی ئەردۆغانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیاند و دەڵێت، "٥٢.١٥٪ی دەنگەکان بۆ ئەردۆغان هاتووە."
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەرۆک کۆماری تورکیا هەڵبژێردرایەوە و لە یەکەم وتاریشیدا رایگەیاند، سوپاسی گەلی تورکیا دەکات کە دووبارە متمانەیان پێبەخشیوەتەوە.
٪٩٨.٣٨ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا جیاکرانەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بە بەدەستهێنانی رێژەی ٪٥٢.١ی دەنگەکان؛ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بۆ سێیەم جار بە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە هەڵبژێردرایەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە کۆی ٩٧,٤١٪ی دەنگە جیاکراوەکان کەمال کڵیچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت ٤٧,٨٩٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار ٥٢,١١٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
دەنگدەرێکى تورک لەکاتى دەنگدان بە چەکەوە دەچێتە سەر سندوقى دەنگدان و چەکەکەى دەخاتە سەر وێنەى کەمال کڵیچدارئۆغڵو پاشان وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٨:٠٠ خولى دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد لە کاتژمێر ٥ـدا دەرگای بنەکەکانی دەنگدان داخران و دەست بە جیاکردنەوەى دەنگەکان کرا.
شەش رۆژ بەر لە دەستپێکردنی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکی پارتی سەرکەوتن کە یەکێکە لە سەرەکیترین پارتەکانی هاوپەیمانێتی ئاتا، دەنگی پارتەکەی خستە پاڵ هاوپەیمانێتی میللەت.
پاسەوانی سنوری ئێران رایگەیاند، له ئهنجامی پێكدادان لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و هێزەکانی تاڵیبان لە ناوچەی سنووریی نێوان ئێران و ئەفغانستان، دوو پاسهوانی سنووری ئێران و چهكدارێكی تاڵیبان کوژران.
سەرۆک کۆماری تورکیا و کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و گرنگترین هەڵبژاردنی ژیانیان ئەنجام دەدەن. دەشڵێت، "بڕیارێکی زۆر گرنگ لەبارەی ئایندەی وڵاتەکەمان و رۆڵەکانمانەوە دەدەین".
وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سعودییە رێککەوتوون بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی داتا و زانیاری تایبەت بە رووپێوی جیۆلۆجی و لەو رووەوە هەنگاوى باشیان ناوە لە پێکەوە بەستنی هێڵی کارەبایی نێوان سعودییە و عێراق.
سینان ئۆغان رایگەیاند، لە دژی وەستانەوەیە لەگەڵ هەدەپە و هیچ نهێنییەک لە نێوان ئەو ئەردۆغاندا نییە جگەلەوەی کە پاڵپشتی خۆی بۆ دەربڕیوە و دەربارەی حوکمڕانی داهاتووی تورکیا گفتوگۆی لەگەڵ کردووە.
پارتی هودا پار کە پارتێکی ئیسلامی کوردییە لە تورکیا و هاوپەیمانى ئاک پارتى بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا و ئێستا چوار ئەندامى ئەو پارتە براوەى کورسیەکانى پەرلەمانن و دەقی سوێند خواردنی پەرلەمانی ئێستای تورکیا رەتدەکەنەوە.
پارتی دیموکراتى گەلان و پارتی چەپی سەوز پاڵپشتی خۆیان بۆ کەمال کڵیچدارئۆغلو لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دووپات کردەوە و هاوسەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە-ش دەڵێت، "ئەردۆغان هەرگیز نابێت بە هەڵبژاردەی ئێمە."
جارێکی دیکە کەشتیەکی بارهەڵگر لە نۆکەندی سوێس گیری خوارد و نۆکەندەکی بۆ ماوەیەک داخست.
بەپێی ئاماری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی تورکیا بەشدارییان لە پڕۆسە دەنگدانی پەیوەست بە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کردووە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٦١٥ هەزار دەنگدەر.
لە دوای هاوڵاتیانی سویسرا، هاوڵاتیانی کوێت دڵخۆشترین کەسی جیهانن، ئەوەش بە پێی لیستێک کە مامۆستایەکی زانکۆی جۆنز هۆپکینزی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە و لە لیستەکەدا عێراق لە ریزبەندی ١٠٧ە.
بەپێی ئامارێکی نەتەوەیەکگرتووەکان تا ئێستا لە سودان بەهۆی شەڕی ناخۆیی ئەو وڵاتەوە زیاتر لە یەک ملیۆن سودانی ئاوارەبوون و ٢٥٠ هەزارایان وڵاتەکەیان جێهێشتووە.
هێزى هاوبەشى نێودەوڵەتى دەریایی بە سەرۆکایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ئاشکرایکرد، بە مەبەستى پەرەپێدانى ئاسایشى دەریایی لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست بڕیاریان داوە، تیمێکى دەریایى تایبەت درووست بکەن.
سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا پشتیوانی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی.
ناوەندی بۆشایی ئاسمانى سعودیە بڵاویکردەوە، دوو کەشتیوانی ئاسمانیی سعودی بە ناوەکانى عەلی قەرنی و رەیانە بەرناوی دەستیان بە گەشتەکەیان بۆ بۆشایی ئاسمان کردووە.
ناوەندی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئێران، کوژرانی شەش پاسەوانی سنووری ئەو وڵاتەی لەگەڵ پاکستان لە هێرشێکی چەکداریدا راگەیاند.
کونسوڵی گشتی تورکیا لە پارێزگای بەسڕە رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار.
بڕیارە لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو دا سینان ئۆغان کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، پاڵپشتی خۆی لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کڵیچدارئۆغڵۆ یەکلای بکاتەوە.
ئەمڕۆ هەینى ٣٢هەمین لووتکەی عەرەبی لە شانشینی عەرەبستانى سعودییە بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانى عەرەبى بەڕێوەدەچێت و گفتووگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبیەوە دەکرێت لە ناویاندا دۆسیەی فەڵەستین و ململانێ چەکدارییەکانی سودان.
سبەی هەینى لووتکەی عەرەبی لە شانشینی عەرەبستانى سعودییە بە ئامادەبوونی نوێنەری حەوت وڵات بەڕێوەدەچێت و گفتووگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە وڵاتانی عەرەبیەوە دەکرێت لە ناویاندا دۆسیەی فەڵەستین و ململانێ چەکدارییەکانی سودان.
سەرۆکی حکومەتی کار بەڕێکەری لوبنان رایگەیاند، لەو کاتەی لوبنان بە دۆخی سەخت دا تێپەڕ دەبێت عێراق هاوکاری بووە، دەشڵێت: "ئەگەر نەوتی عێراق نەبوایە بۆ ماوەی یەک خولەکیش کارەبایان نەدەبوو".
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی هاوکار دەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى سەقامگیری سوریا و دەوروبەری و عێراق هاوکاری سەرەکی بووە لە گەڕاندنەوەی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجوومەنەکە.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بە ئاسانی و بە جیاوازییەکی زۆر رێژەی دەنگە پێویستەکان بەدەستدەهێنێت.
کەمال کڵیچدارئۆغڵو بڕیاریدا بۆ خوولی دووەمی هەڵبژاردنەکەی تورکیا، تیمی بانگەشەکەی بگۆڕێت و ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆک شارەوانیی ئیستەنبوڵى کردە سەرۆکى تیمی بانگەشەکانی.
دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ٧٣ وڵات سندوق دادەندرێت.
دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکانى تورکیا رایگەیاند، هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى دەچێتە خولى دووەم و ٢٨ى ئەم مانگە دووبارە هەڵبژاردن دەکرێتەوە.
سەرۆکی پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیکی لە میسر رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی کە پێهاتووە لەهەریەکە لە پارتی چەپی سەوزو پارتی کرێکاریی تورکیا و پارتی رەنج، پارتی ئازادیی کۆمەڵگەیی، پارتی بزووتنەوەی رەنجدەران بەربەستی ٧% تێپەڕاندووەو وەکو فراکسیۆنێک بەشداردەبن لە پەرلەمانی داهاتوی تورکیا.
بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٤.٢ پلە بە پێوەرى رێختەر لە مەڕەشى باکوورى کوردستان روویدا.
سەرۆکی مەهەپە و هاوپەیمانی سەرەکی ئەردۆغان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری ئەنقەرە دەنگیداو لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوەدا، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا زۆرە و هیوای سەرکەوتنی بۆ لایەنە سیاسییەکان خواست. دەشڵێت، "تا دوا سات چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەین".
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەنگیدا و لە پەیامێکیدا رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان بێ هیچ کێشەیەک بەڕێوەدەچێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان و کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە شاری ئەستەنبوڵ دەنگیدا و لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوەدا، "هیوادارین دەنگدەرانمان هێزی دیموکراسی تورکیا نیشانبدەن".
کەمال کلیچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری و کاندیدی هاوپەیمانی میلەت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان لە ئەنقەرە دەنگیدا و لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دیموکراسی بۆ تورکیا گرنگە و ئێمە بیری دیموکراسیمان دەکرد".
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، کە سەرۆکی پارتی چەپی سەوزیشە، لە شاری وان لە باکوری کوردستان دەنگیدا و رایگەیاند، "هیوادارین گۆڕانکاریی لە تورکیا رووبدات". دەشڵێت، "چاویان لەسەر سندوقەکانی دەنگدانە ئمەشەو قەدەری تورکیا بگۆڕێت".
بەیانی ئەمڕۆ، کاتژمێر ٨:٠٠ سندوقەکانی دەنگدان بەرووی ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار کەسدا کرایەوە کە تا کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوامدەبێت، لەو رێژەیەش چوار ملیۆن و ٩٠٤ ھەزار و ٦٧٢ کەسیان بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن، ئەم هەڵبژاردنە لەناوخۆی تورکیادا بە 'هەڵبژاردنی سەدە' ناودەبرێت.
سەرۆکی ئەمریکا نەخشەڕێگایەکی لەبارەی نەوتی ئێران بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو بۆ کەمکردنەوەی کڕینی بەرهەمەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، وڵاتانی دیکە بە بڕی پێویست نەوت و بەرهەمەکانی نەوتیان خستووەتە بازاڕەوە.
بەهۆی پێکدادانی نۆ ئۆتۆمبێل کە دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتوچۆ و دوو پیکاب و تڕێلەیەک و چوار ئۆتۆمبێلی لە قەزای پۆزانتی سەر بە پارێزگای ئەدەنا، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەم نزیکانە وڵاتەکەی باڵیۆزخەنە لە سعودییە دەکاتەوە و باڵیۆزێکی نوێ دیاریدەکات.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد ئاسایی ناکاتەوەو ئەسەد شایەنی ئەوە نییە بگەڕێتەوە ناو کۆمکاری عەرەبی، سعودیەش بانگهێشتى بەشار ئەسەدى کرد بۆ کۆبوونەوەکە.
وەزیری وزەی ئێران رایگەیاند، لەبارەی دۆسییەی ئاوەوە لەگەڵ عێراق چەند رێککەوتنێکیان واژۆکردووە. دەشڵێت، "کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ ئاو گرنگی بە لایەنەکانی هونەری و یاسایی و ئیدارەدانی کاروباری سەرچاوە ئاوییەکانی لە ناوچەکە دا".
وهزیری تهندروستی توركیا رایگەیاند، له رووداوێكی هاتوچۆدا له شارۆچكهی ئانتاكیا سهر به هاتای باکوری کوردستان ١٢ كهس گیانیانلهدهستداوه و ٣١ كهسیش برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی رووداوی دەستڕیژیکردنی گوللـە لە باڵیۆزەکەی لە سودان، باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە لە شاری خەرتومەوە بۆ شاری برتسودان دەگوازێتەوە.
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی هەردوو شاندی ئۆکراییا و روسیا لە ئەنقەرە لە یادی ٣٠ ساڵەی لوتکەی سەرۆکی پەرلەمانەکانی کۆمەڵەی پەرلەمانی هاوکاری ئابووریی دەریای رەش لە کاتی قسەکردنی جێگری سەرۆکی شاندی روسیا شاندی ئۆکرانیا لە پشتەوە دروشمیان دژی روسیا وتەوە و بەهۆیەوە گرژی دروستبوو.
بەهۆی تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە شاری دامغان دوو کەس گیانیانلەدەستدا و چەند کەسێکیش بریندار بوون.
عەلی رەزا ئەکبەری یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگریی ئێران، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و دزەپێکردنی زانیاری ورد لەبارەی بەرنامە ئەتۆمی و نهێنییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ – ٢٠١٩ لە سێدارە درا.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە و ئەردەن و عێراق و میسڕ رایانگەیاند، رێککەوتوون بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیان لەگەڵ حکومەتی سوریا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی ئەو وڵاتە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ٢٥٣ ھاوڵاتی عێراقی لە سودانەوە گەڕێندراونەتەوە.
دبلۆماتکارێکی ئێرانی رایگەیاند، ٦٥ هاوڵاتی ئێرانی لە سودان لەلایەن سعودییەوە گواستراونەتەوە بۆ شاری جەدە و ئەویش یەکەمین کۆمەڵەی هاوڵاتیانی ئێرانی رزگارکراوی سودانە.
چەند کاتژمێرێکی دیکە یەکەمین کەشتیوانی ئاسمانی بە رەگەز عەرەب بۆ چاکردنی چەند بەشێکی وێستگە ئاسمانییەکەیان دەچێتە ناو بۆشایی ئاسمانەوە.
تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ روسیا یەکەم وێستگەی ئەتۆمی بەناوی "ئاککویو" لە ویلایەتی میرسین لە باشوری ئەو وڵاتە دامەزراند. سەرۆکی تورکیاش رایگەیاند، "سەرجەم یەکەکانی وێستگەکە تا ساڵی ٢٠٢٨ یەک لە دوای یەک دەکەوێتە کار و لە سەدا ١٠ی کارەبای وڵات دابیندەکات".
هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوری تورکیا دەستڕێژی گوللـەیان لە هاوڵاتییانی مەدەنی سوری کردووە و کوشتویانن.
سوپای ئێران رایگەیاند، شەوی رابردو پێکدادان لەنێوان کەشتییەکی هەڵگری ئاڵای "دورگەکانی مارشال" و کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداو روویداوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک لە کارمەندانی ئێرانی برینداربوون و چەند کەسێکی دیکەش بێسەروشوێن بوون و دەست بەسەر کەشتییەکەدا گیراوە. ئەمریکاش دەڵێت، "دەبێت ئێران دەستبەجێ ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە ئازاد بکات".
وتەبێژێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن رێگە بە ئێران دەدات ئەو حەوت ملیار دۆلارەی لە کۆریای باشور بلۆک کرابوو بۆ کڕینی پێداویستی مرۆیی بەکاربهێنێت. دەشڵێت، " ئێران چی زووە ئەو ئەمریکییانە ئازاد بکات کە بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی دەستبەسەری کردوون".
وەزیری پێشووی گەشەپێدان لە کابینەکەی داود ئۆغڵۆ رایگەیاند، هەروەک چۆن کورد لە پەروەردەدا فێری زمانی تورکی دەبێت، پێویستە تورکیش بە فەرمی و ناچاری فێری زمانی کوردی لە قوتابخانەکاندا ببێت. دەشڵێت، "ئەمەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەی کوردە لە تورکیا".
یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ٢٥ کەسایەتی و هەشت دامەزراوەی سوری بەهۆی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەرەوە کە لەنێویاندا ژمارەیەک ئەندامی بنەماڵەی بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتەی تێدایە.
ئاڵوگۆڕپێکردنی چەک لە نێوان روسیا و ئێراندا و پێدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بە روسیا ئەمریکای نیگەران کردووە.
وەزیری رێگاوبان و دروستکردنی شارەکانی ئێران رایگهیاند، وەزارەتەکەی داواکارییەکی فەرمی لە حکومەتی سعودیەوە پێگەیشتوە کە هەفتانە سێ گەشتی ئاسمانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا رێکبخەن، جگە لەو گەشتانەی کە بۆ حەج دیاریکراون.
نوێنەری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئێران و سعودیە لە گفتوگۆکانیان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عەمرە بەردەوامن.
بەگوێرەی ساڵی دارایی ئێران، ئەو وڵاتە لەگەڵ ١٥ دەوڵەتدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەنجامداوە و عێراق لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە.
بەهۆی بارانی بەهێزەوە لافاو پارێزگای ئەدەنەی لە باکوری کورستان گرتوەتەوە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.
ژاپۆن یەکەم باری ئەمۆنیای لە سعودیەوە پێگەشت و بڕیارە هاوشانی سوتەمەنی بەردین بەکاریبهێنێت بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆن.
ئەگەرچی بەشێوەیەکی زانستی و ورد ئامارێک لەبەردەستدانییە تا رێژەی دەنگدەرانی کورد لە تورکیا دەستنیشانبکات، بەڵام بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان ٢٥ بۆ ٣٠ ملیۆن کورد لە تورکیا دەژین و لەو نێوەندەشدا نزیکەی ١٥ ملیۆن هاوڵاتی کورد مافی دەنگدانی هەیە. بەڵام پارتە کوردییەکان بەسەر هاوپەیمانێتییەکاندا دابەشبوون و نەیانتوانیوە هێڵی گشتی یەکگرتووییان بپارێزن.
لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری هیندستاندا بەرز دەبنەوە و لەوبارەیەوە دەستەی کەشناسی ئەو وڵاتە هۆشداریداوە لەبارەی ئەوەی مەترسی لەسەر پچڕانی هێڵەکانی کارەبا هەیە. دەشڵێت، "پێشبینیدەکرێت پلەکانی گەرما بگەنە ٤٤ پلەی سەدی".
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و سزاکە چەند تۆڕێکی پاڵپشت لە بەرنامە سەربازییەکانی ئێران دەگرێتەوە.
حکومەتی بەلجیکا داوای لە ئێران کرد کارمەندی مرۆیی ئۆلیڤیێر ڤاندیکاستیلی زیندانیکراو بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی. دەشڵێت، "لەگەڵ ئێران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان لە نێوانیاندا رێککەوتوون".
بەرگری شارستانی دوبەی رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی دوبەی ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون. دەشڵێت، "هۆکاری ئاگرەکە پابەند نەبوون بووە بە مەرجەکانی سەلامەتییەوە".
شەپۆلێکى بەفربارین چەند شارێکى باکورى کوردستانى گرتووەتەوەوە و بەهۆیەوە لە پارێزگاکانى وان و قەرس ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە.
هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە زیندانەوە رایگەیاند، بەڵین بە گەلی تورکیا دەدات کە دوای هەڵبژاردنەکان هەموو هەوڵێک دەدەن پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا بەتەواوەتی چەک دابنێن. دەشڵێت، "ئێمە کێشەکانمان بە پێی پێویست و لە چوارچێوەی یاسادا چارەسەردەکەین".
لە راپرسییەکدا کە کۆمپانیای گەزیجی تورکی بۆ راپرسی ئەنجامیداوە دەردەکەوێت لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ـی ئایاری ئەو وڵاتەدا سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا شکست دەهێنێت و کاندیدی جەهەپەش دەبێتە سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا.
وەزیری ئابووریی و دارایی ئێران رایگەیاند، سعودیە و وڵاتەکەی لە گفتوگۆدان بۆ دامەزراندنی ژوورێکی بازرگانی هاوبەشی ریاز-تاران بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات. دەشڵێت، "مانگی داهاتوو سەردانی سعودیە دەکات".
بە نێوەندگیری چین، شاندێکی سعودیە بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران لەو وڵاتەن و ئهوهش یهكهمین سهردانی تیمی ئهو وڵاتهیه دوای حهوت ساڵ گرژیی نێوانیان.
بەرپرسانی دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسراو بە ناسا رایانگەیاند، یەکەمین تیمی ئاسمانی سعودی کە یەکێکیان ژنە لە رێکەوتی ٨ی مانگی ئایار لە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتییەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرێدەکەون.
وەزیری دەرەوەی روسیا گەیشتووەتە تورکیا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیاوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، چوار کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە وڵاتەکەی وەک کەسانی نەخوازراو ناساندووە و داوای لێکردوون لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەو وڵاتە جێبهێڵن.
شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوەندی وەزارەتی بەرگری ئێران لە پارێزگای ئەسفەهان نزیکبووەتەوە و لە رێگەی سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێندراوە و وەزارەتەکەش دەڵێت، "تەنها زیانی ماددی سادەی هەبووە."
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند، فڕۆکەیەکی دەریایی لە جۆری EP-3E ئاسمانی سنورە ئاوییەکانی ئەو وڵاتەی بەزاندووە و هێزە دەریاییەکان هۆشدارییان پێداوە.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، لەمساڵدا دەرفەت دەدەن بەو کەسانەی لەو وڵاتەدا دەژین و پێنج ساڵ بەر لە ئێستا حەجیان کردووە دووبارە ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی حەج تۆمار بکەنەوە.
ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی ئێران رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە شاری پارسیانی سەر بە پارێزگای هورمزگانی لە باشوری ئێران ههژاند.
تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، پێنج هەزار و ١٥٣ کۆچبەری نایاساییان رزگار کردووە کە هەوڵیانداوە لە تورکیاوە بە رێگای نایاسایی خۆیان بگەیەننە یۆنان.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا نوێترین دیمەنی وێرانکارییەکانی زنجیرە بومەلەرزە یەک لەدوا یەکەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بڵاوکرایەوە کە زۆرێک لە باڵەخانە مێژووییەکان زیانیان بەرکەوتووە.
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا راوێژکارێکی سەربازی سوپای پاسداران کوژرا.
دوای ئەوەی سەرۆکی تورکیا بەڵێنی بە وڵاتی فینلەندا دا رێگە بەو وڵاتەبدەن ببێتە ئەندام لە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی"ناتۆ"، پەرلەمانی تورکیا پڕۆتۆکۆلی بە ئەندامبوونی ئەو وڵاتەی لە ناتۆ پەسەند کرد.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە سوریا هەشت چەکداریان کوشتووە کە ئێران پاڵپشتی کردون.
بەهۆی بەفربارین و هەڵکردنی رەهێڵەوە، رێگای ٩٥ گوند لە پارێزگای سیواس داخراوە.
وهزارهتى سهرچاوه سروشتییهكانى توركیا رایگهیاند، لە چوارچێوەی ئهو داوایهى كه له دادگای پاریس له نێوان توركیا و عێراق دادبینى بۆ كرا، تا ئێستا چوار داواکاری عێراق رهتكراونهتهوه. دەشڵێت، "بهشێكى زۆرى داواكارییهكانى توركیا قبوڵكراوه و بهمهش بڕیارى قهرهبووكردنهوهى توركیا لهلایهن عێراقهوه دهركراوه".
وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، بڕیارە لە مانگی رەمەزاندا بۆ دووەم جار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێراندا کۆببێتەوە.
وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا عەمرەکاران دەتوانن یەک جار عومرە بەجێبگەیەنن تاوەکو هاوکاری عەمرەکارانی دیکە بکەن لە بەجێگەیاندنی عەمرەکانیان.
بەڕێوەبەرى گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە پارێزگاى ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ئێران "رۆژهەڵاتی کوردستان" رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ژمارەیەک باڵەخانە لە شارەکانی خۆی و سەلماس زیانیان بەرکەوتووە و ٨٢ کەسیش برینداربوون.
لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە ئوتێلێکی حەوت نهۆمی لە ناوچەی پەندیک لە شاری ئەستەنبوڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لە حەسەکە بە درۆن هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا بەڵێندەرێکیان کوژراوە و پێنج سەربازیشیان برینداربوون. دەشڵێت، "لەبەرامبەر ئەو هێرشەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپێکی چەکداری نزیک لە سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج".
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرە بە گوڕی ٥.٤ و ی ٤.٩ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مەرەشی باکوری کوردستانیدا و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.
دوای ١٠ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندییەکانیان سعودیە و سوریا رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی بالیۆزخانەکانیان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانیان.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، شای سعودییە بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی وڵاتەکەی کردووە تا سەردانی ریاز بکات.
جێگری سهركۆماری توركیا رایگهیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ـی شوبات و بومەلەرزەکانی دواترەوە ٤٩ ههزار و ٥٨٩ كهس گیانیانلهدهستداوه كه شهش ههزار و ٨٠٧ کەسیان بیانی بوون.
لیژنەی بینینی مانگ لە ئێران رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.
بەهۆی ئەو لافاوەی چەند رۆژێکە لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دروستبووە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە بۆ ١٧ کەس بەرزبووەوە.
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر شاری خۆی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە باکوری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.
چەند ناوچەیەکی سعودییە لە ماوەی رۆژانی رابردوو كەشوهەوایەکی جیاوازی پێوە بەدیکرا، بە شێوەیەک بارانی بە لێزمە و بەفری چر زۆربەی شاخەکانی ئەو وڵاتەی گرتبووەوە.
لە چوار رییانی عابیدە کۆپرولو لە شاری شانڵیئورفا، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە بەمەش ژمارەی ئەوکەسانەی لە شارەکەدا، بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە.
بەهۆی بارانی بەهێز و لافاوەوە لە پارێزگاکانی ئدیامان و ئورفا لە تورکیا هەشت کەس گیانیانلەدەستدا و چەندان کەسیش بێسەروشوێن بوون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ سعودیە، کاریگەریی ئەرێنیی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوون بە رێککەوتن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان. هاوکات، ئەمریکا دەڵێت، "لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێران دوورە لە راستییەوە."
وەزیری دەرەوەی سعودییە رایگەیاند، رێککەوتنی پەکین لە نێوان ئێران و سعودییەدا بەمانای کۆتاییهاتنی جیاوازی و کێشەکانی نێوانمان نییە.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە شاری تەبرێز پێنج کەس گیانیانلەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون و ١٠٠ باڵەخانە زیانیان بەرکەوت.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکی رایگەیاند، لە نێو دەستبەسەرانی داعش لە سوریا و عێراق سوپایەکی گەورەی ئەو رێکخراوە لە چالاکی راگیراوە هەیە و ئەگەر ئازاد بکرێن چالاکی داعش زیاد دەکاتەوە. دەشڵێت،"رێگە بە هیچ شتێکی وا نادەین."
لە سنووری شارۆچکەی پایاسی سەر بە پارێزگای هاتای بەهۆی بوومەلەرزەکانەوە گۆمێکی نوێ دروست بووە و دانیشتووانی ناوچەکە بە گۆمی بومەلەرزە ناوی دەبەن.
وەزیری ژینگەی تورکیا رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان زیاتر لە ٨٢٠ هەزار باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە رووخاون.
"مێتا" کۆمپانیای زەبەلاح کە خاوەنی فەیسبووکە، کار لەسەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دەکات و پێشبینی دەکرێت کە کێبڕکێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بکات.
ئێران و سعودییە رێکەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو وڵاتە رایانگەیاند، باڵیۆزخانەکانیان دووبارە دەستبەکاردەکەنەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەسەر هەڵبژاردنی کەمال کلیچدار ئۆغڵو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو لە تورکیادا وەک کاندیدی سەرۆککۆمار رێککەوتن؛ کلیچدار ئۆغڵو کێیە؟
لە کاتێکدا لە ئێران حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی بەکۆمەڵی خوێندکاران کە زیاتر لە قوتابخانەکانی کچاندا تۆمار دەکرێن بەردەوامە، مامۆستایان خۆپیشاندانیان لە بەشێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا و ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە دەسەڵاتداران دەربڕی.
شەش پارتەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا رێککەوتن لەسەر هەڵبژاردنی کلچدار ئۆغڵۆ وەک کاندیدی سەرۆککۆمار لە هڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەدا.
رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ژەهراویبوونی کچە خوێندکارەکانی ئێران تاوانێکە لێخۆشبونی نییە. دەشڵێت، " پێویستە بەرپرسان بە جددی کار بۆ دۆسییەکە بکەن".
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند، لە قەرەباغ شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی ئازەربایجان و هێزەکانی ئەرمینیا روویداوە و کوژراو و بریندار هەبووە.
بێچووە چیتایەکی ئاسیایی دەگمەن کە لە باخچەیەکی ئاژەڵان لە دایکببوو بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە لە نەخۆشخانەیەکی ڤێرتێنەری ئێران مرد. لە لایەن هاوڵاتیانی ئێرانەوە وەک هێمای خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەیر دەکرا.
رێکخراوی یونسێفی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، سێ ملیۆن و ٧٠٠هەزار منداڵ لە ناوچە زیان لێکەوتووەکانی سوریا لەژێر هەڕەشەدان.
سەدان خوێندکار لە چەند شارێکی ئێران ژەهراوی بوون، وەزیری پەروەردەی ئێرانیش دەڵێت، "لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەکەین".
سەرۆک کۆماری تورکیا رەتیکردەوە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە مانگی رابردوو چەندین ناوچەی وڵاتەکەی هەژاند دوابخات.
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، دەیانەوێت وڵاتەکەیان بە جۆرێک بونیاد بنێنەوە، کە لەکاتی کارەساتە سروشتییەکاندا بە زیانێکی کەمتر لێی دەربچن.
فەرمانگەی کارەساتەکان و رووداوە لەناکاوەکانی تورکیا بڵایکردەوە، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی کەهرەمان مەرعەشی داوە، هیچ زانیارییەکیشی لەبارەی زیانەکانەوە ئاشکرا نەکردووە.
وەزارەرتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر چەند کۆمپانیایەکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئێرانی سەپاند، هاوکات، سزاکەش چەند کۆمپانیایەکی دیکەی چینی و ئیماڕاتی گرتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ نامەیەکی لەبارەی ریککەوتنی ئەتۆمییەوە لە رێگای عێراقەوە گەیاندبێتە دەستی ئێران.
سەرۆکی تورکیا لەکاتی سەردانیکردنی بۆ ناوچەی سەمسور"ئەدیامان" رایگەیاند، "لە سەرەتادا نەمانتوانی بەو شێوەیەی دەمانخواست کارەکان بکەین داوای گەردن ئازادیتان لێدهكهم".
بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی رێختەر ناوچەی ماڵتی تورکیای هەژاندووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیەدەستداوە و ٢٢ باڵەخانەش روخاون.
لە ئەنجامی کەتونە خوارەوەی کۆپتەرەکەیەوە وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران بە سەختی برینداربوو و لە ئێستادا بارودۆخی ناجێگیرە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە دەکەن.
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکانەوە تا ئێستا ١٠٠ سەربازی سوپای وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە و چارەنوسی دوو ئەفسەریش نادیارن. دەشڵێت، "٦٦ سەربازی دیکەش برینداربوون و لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی وەردەگرن".
دواین ئامارەکان دەریدەخەن، بەهۆی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە کە ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای گرتەوە، تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٣٠٣ کەس گیانلەدەستداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر باشوری ئێرانی هەژاند.
وەک وەڵامێک بۆ سەرکوتکارییەنوێیەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران، یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر وەزیری خوێندن و وەزیری کولتوری ئەو وڵاتەدا سەپاند، ئەمەش پێنجەمین جارە یەکێتییەکە سزا بەسەر تاراندا دەسەپێنێت.
رێکخراوی یونیسێف رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە هەشت ملیۆن منداڵ ژیانیان لە مەترسیدایە و ناتوانن ئاوی پاکیان بۆ خواردنەوە دەستبکەوێت.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئەوروپای ناوەڕاست رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەکانی ناوەڕاستی تورکیای هەژاند.
لەئەنجامی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و پێشبینیدەکرێت ژمارەکەش بەرزبێتەوە. هاوکات، ژمارەیەک هاوڵاتی تائێستا بێسەروشوێنن.
فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای داعش لە هێرشێکی سوپای ئەمریکادا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کوژراوە.
لە شارۆچکەی ئانتاکیا سەر بە پارێزگای هاتای دوو گەنج دوای ٢٦١ کاتژمێر لە روودانی بوومەلەرزەکەی رۆژی شەشی شوبات و مانەوەیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا، رزگار کران.
كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر سەنتەری توركیای هەژاند و لەلایەن بەشێك لە هاوڵاتیانی لوبنان و سوریاوە هەستی پێكرا.
دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە ٣٦ هەزار کەسی تێپەڕاند. هاوکات، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، زیاتر لە پێنج هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە.
مانگە دەستکردەکان وێنەی ئەو زیانانەیان تۆمارکردووە کە دووچاری ناوچەکانی تورکیا و سوریا بووەتەوە لە دوای ئەوەی بوومەلەرەزیەکی بەهێز چەندین ناوچەی ئەو دوو وڵاتەی هەژاند.
کۆمپانیای بونیاتنان دوای کارەسات " KCC" رایگەیاند، کۆی گشتی زیانەکانی موڵک و ماڵ بەهۆی ئەو بوومەلەرزانەی کە هێزەکەیان ٧.٨ و ٧.٥ پلە بوون بە پێوەری رێختەر لە تورکیا پێشبینیدەکرێت بگاتە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلار.
سەرۆکی ئیمارات بڕیاریدا بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری دیکە بۆ سوریا بنێرێت، کە پێشتریش ٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکەی تەنها بۆ سوریا ناردبوو.
لە دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند، بەرپرسانی یۆنان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا تا رادەیەک چالاککردووەتەوە و وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت، "ئەم هەماهەنگیەی یۆنان کاریگەری باشی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانمان."
دوای تێپەڕبوونی ٢٢٨ کاتژمێر کە دەکاتە نۆ رۆژ و ١٢ کاتژمێر لە بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی باکوری کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریا، توانرا ژنێک و دوو منداڵ بە سەلامەتی رزگار بکرێن.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو بوومەلەرزەیەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە تورکیا و سوریا بە گەورەترین کارەساتی سەدە ناودەبات کە دووچاری وڵاتێکی سەر بە کیشوەری ئەوروپا ببێتەوە.
لە شارۆچکەی ئانتاکیای سەربە پارێزگای هاتای لە باشووری توركیا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٦٠ کاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاوی ئەو بوومەلەرزەیەی کە چەقەکەی پارێزگای مەڕەش بوو رزگارکرا.
بۆ یەکەمین جار لە دوای ٣٥ ساڵ دەروازەی سنووری نێوان تورکیا و ئەرمینیا کرایەوە و رێگە بە هاتووچۆکردنی هاوکارییە مرۆییەکان کرا لە دوای ئەوەی بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی تورکیای هەژاند.
باڵیۆزخانەی چین لە عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان وڵاتەکەی و عێراق زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلار بووە.
لە قەزای ئیسکەندەرون سەر بە پارێزگای هاتای دوای ١٠٢ کاتژمێر خێزانێکی شەش کەسی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی رزگارکران و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
فەرمانگەی رووداوەکتوپڕەکان و کارەساتەکانی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان لە رووداوی بومەلەرەزەکە لە تورکیا گەیشتووەتە زیاتر لە ١٨ هەزار کەس و ژمارەی بریندارانیش تا ئێستا لە ٧٤ هەزار کەس زیاترە.
بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا چەند منداڵێکیان لە تەمەن جیاوازەکان لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانە رووخاوەکانی دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەو دوو وڵاتە رزگارکردووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٧٠ بۆ ٨٠ کاتژمێر لە ژێر داروپەردووەکاندا مابوونەوە.
توێژەرێکی بواری کارەساتەکان وێنەیەکی ناوچەکانی تورکیای بڵاوکردەوە کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە کاریگەرییان بەرکەوتووە و چۆنێتی گۆڕانکارییەکان لەزەوی ئەو ناوچانەدا نیشاندەدات.
دەزگای هەڵسەنگاندنی فیچ قەبارەی زیانەکانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیای بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار خەمڵاندووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممە لە تورکیا ١٦ هەزار کەسی تێپەڕاند. هاوکات، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ژمارەی گیان لەدەستدانەکان لەو وڵاتە سێ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکان ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا و باکور و رۆژئاوای کوردستان بەرزبووەتەوە و بەهۆی بوومەلەرزەکەوە نزیکەی ١٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٨ هەزار کەسیش برینداربوون. هاوکات تاوەکو ئێستا هەزار و ١١٧ پاشەلەرزەی دیکە تۆمارکراوە.
لە شارۆچکەیەکی باکوری سوریا تیمەکانی فریاگوزاری منداڵێکی تازە لەدایکبوویان لەژێر پاشماوەی باڵەخانەیەکدا دەرهێنا کە لەکاتی رووخانی باڵەخانەکەدا لە دایکببوو و وێڵاشەکەی هەر بە دایکییەوە پەیوەست بوو.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاوە گیانیان لەدەستداوە یان بە مردویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە بۆ هەشت هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
بەهۆی زنجیرە بومەلەرزەکەی دوێنێوە ٢٠ زیندانیی لە یەکێک لە زیندانییەکانی سنووری سوریا و تورکیادا هەڵهاتوون، بەڵام دواتر دەستگیرکراونەتەوە.
وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، تەواوی پارەی قەرزی غازی ئێرانیان ڕادەست كردووەتەوە و دەشڵێت، سێ ڕۆژی دیکە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق دەستپێدەكاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئایزەربایجان رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێران داخستووە و سەرجەم کارمەندەکانی گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات لە ئەگەری روودانی پەلامار و هێرش بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان و کڵێساکان و چەند شوێنێکی دیکەی تایبەت بە رۆژئاواییەکان.
لەکاتی هەڵهاتنی خۆردا پەڵەهەورێکی سووری شێوە بازنەیی لە ئاسمانی شاری بۆرسەی تورکیادا بینرا کە ناوەڕاستەکەی وەک چاڵێکی گەورە دەردەکەوت.
دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا هەر یەکە لە عێراق و تورکیا رێکەوتن لەسەر دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەری کیشەی سامانی ئاوی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆککۆماری تورکیا، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جێگرانی پارتی داد و گەشەپێدان ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٤ی ئایار و دوای کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان، ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ لە ٢٣ی ئازاردا دەست پێدەکات و لە ٢١ی نیساندا کۆتایی دێت.
سهرۆك كۆماری توركیا بەرواری بهڕێوهچونی ههڵبژاردنی پهرلهمان و سهرۆكایهتی وڵاتەکەی پێشخست و رایگەیاند، هەڵبژاردنەکە لە ١٤ی ئایاری ئەمساڵ بهڕێوهدەچێت.
دۆڵی مەرەج لە باشووری شاری غومیقە لە رۆژهەڵاتی شاری ئەللیەس لە سعودییە بە دیمەنێکی باراناوی دەرکەوت و لەو ناوچەیە گژ و گیا سەوز بووە و گۆمی ئاو کۆبووەتەوە.
سەرۆکی سوریا رایگەیاند، بە مەرج پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی دەکەنەوە و پێویسە تورکیا پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان رابگرێت.
سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرەی عێراق داوای لە سعودیە کرد، زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان لەبەرچاو بگرێت لە دیاریکردنی پشکی عێراق لە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵدا.
سەرۆکی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی نزیکە لە ریککەوتن لەگەڵ سعودیە و عێراق رۆڵی باشی بینیوە لە نزیککردنەوەی ئەو دوو وڵاتە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێککەوتنی ئەمنییان لەگەڵ هەندێک وڵاتی دراوسێ لەوانە سعودیە واژۆ کردووە و جەختیش لەسەر پێشکەوتنی گفتوگۆکانی تاران و ریاز دەکەنەوە.
مانگی دەستکردی "کوێت سات ١" رۆژی سێشەممەی داھاتوو لەڕێگای موشەکێکەوە لە ویلایەتی فلۆریدا باشووری رۆژھەڵاتی ئەمریکا رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.
چالاكوانانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایانگەیاند، هێزه ئهمنییهكانی ئێران بهرهنگاری بهشداربوانی رێوڕهسمی چلهی حهوت كهس كه له میانی خۆپیشاندانهكانی شاری جوانڕۆدا كوژرابوون، بوونهوه. دەشڵێن، "توندوتیژی دروستبووە و ژمارەیەک بەشداربوو برینداربوون".
ئەم هەفتەیە یەکێک بوو لە سەیرترین هەفتەکانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بە تایبەتی وڵاتی کوێت، ئەوەش لە دوای ئەوەی رووبەڕووی شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین بووەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ.
تەقینەوەیەک لە رێستۆرانتێکی پارێزگای ئایدن لە باشوری خۆرئاوای تورکیا روویدا و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاریدا پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن بەشێوەیەکی بەرچاو لەم دواییانە.
پەرلەمانی ئیسرائیل لە کۆی ١٢٠ دەنگ بە پێدانی بەڵێی ٦٠ دەنگ متمانەیدا بە حکومەتەکەی ناتانیاهۆ کە درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیران لەو وڵاتە دەگرێتە دەست و بۆ جاری سێیەمە دەبێت سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە. .
پەرلەمانتاری پێشووی ئێران و سیاسەتمەداری ریفۆرمخواز نامەیەکی کراوەیی ئاراستەی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران کرد و تیایدا هۆشداریداوە لە تەقینەوەیەکی گەورە ئەگەر چاکسازی ریشەیی نەکرێت.
دەسەڵاتدارانی ئیمارات بەنیازن لە رێکخراوی ئۆپیک بکشێنەوە و سەربەخۆ نەوت خۆیان بفرۆشن. چاودێران و شارەزایانی بواری وزە دەڵێن، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و پشتیوانیکردنی لە ئەمریکا و وڵاتانی خۆرئاوا لە دیارترین هۆکارەکانی کشانەوەی ئماراتە لە ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس.
لە ئەنجامی بارینی بارانێکی بەخوڕەوە لە شاری مەککە لە سعودیە لافاو دروستبوو و بەهۆیەوە ئاوچووە ناو چەندین ماڵەوە و چەندین ئۆتۆمبێلیشی داپۆشی.
پهرلهمانی توركیا به زۆرینهی دهنگ مافی ئهندامێتی له پهرلهمانتارێكی ههدهپه سهندهوه، كه پێشتر لهلایهن دادگای توركیاوه بە تۆمهتی پشتیوانیكردنی له "تیرۆر" تۆمەتبار کرا و لهمانگی ئهیلوولی رابردووهوه لهلایهن پۆلیسهوه دهستگیركراوه.
بەگوێرەی داتاکانى رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، شارە کوردییەکان و ناوچەکانی بلوجستان، زۆرترین ئەو ناوچانەن خۆپیشاندەری لێکوژراوە و خۆپیشاندانی فراوان تیایدا ئەنجامدراوە و زۆرترین خۆپیشاندەریش تیایدا دەستگیرکراوە.
دەسەڵاتی خۆجێی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیانەوە شەش کۆچبەر لە رۆژهەڵاتی تورکیا خنکاون و ٢٥ کۆچبەریش رزگار کراون.
ئەو پیاوەی لە ئەستەنبوڵ شکستی بە ئەردۆغان هێنا، دادگا سزای نزیکەی سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، بەوەش رەنگە نەتوانێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکە رکابەریی ئەردۆغان بکات.
لە کاردانەوەی بەرامبەر ئەو راگەیەندراوە هاوبەشەی دوای کۆبوونەوەی لووتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی چین و کەنداو سەبارەت بە سێ دوورگەی کەنداو کە لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندان و ئیمارات بانگەشەی فەرمانڕەوایەتیکردنیان دەکات، ئێران باڵیۆزی چینی لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی کرد.
بەهۆی پیسبوونی هەواوە بە رادەیەکی بەرز، لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرزی ئێران، ئەمڕۆ و سبەینێ کرانە پشوو.
لە سەردانێکی فەرمی سەرۆکی چین بۆ سعودییە لەگەڵ پادشای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و دواتر ٣٤ رێککەوتنامەیان بە بەهای زیاتر لە ٢٩ ملیار دۆلار لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی هایدرۆجینی سەوز و تەکنەلۆجیای زانیاری و گواستنەوە و بونیادنان و چەند بوارێکی دیکە واژووکرد.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەوکەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون گەیشتووەتە ٤٥٨ کەس. هەربەگوێرەی ئامارەکە لە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و ئیلام و لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٨٣ خۆپیشاندەر کوژراون.
یەکێک لە کارە سەیروسەمەرەکانی قەتەر لە مۆندیالدا دروستکردنی یاریگای ٩٧٤ بوو، ئەم یاریگایە لە ٩٧٤ کۆنتێینەری گەورە دروست کراوە و نزیکەی ٤٠ هەزار هاندەر لە خۆدەگرێت.
لە چوارچێوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە ٣ی ١٢ی ٢٠٢٢ لە یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی کەرەج، دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ پێنج خۆپیشاندەر دەرکرد کە لەگەڵ ١١ کەسی دیکەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون.
داواکاری گشتی ئێران رایگەیاند، ئەو دامەزراوەیەی "پۆلیسی رەوشت"ی دامەزراند و ئەرکەکی بۆ دیاریکرد، کارەکانی پۆلیسی ئاکاری هەڵپەسارد. دەشڵێت، "دەزگاکە هیچ پەیوەندییەکی بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە".
ئهنجومهنی ئاسایشی ئێران رایگەیاند، له خۆپیشاندانهكانی ئەو وڵاتە زیاتر له ٢٠٠ كهس کوژراون كه ژمارهیهكیان كارمهندی هێزه ئهمنییهكانن. پێشتریش فهرماندهی سوپای پاسداران رایگهیاندبوو ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکە ٣٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.
حکومەتی ئێران بەفەرمی رایگەیاند، لە باشوری رۆژئاوای وڵاتەکەی دەستی بە دامەزراندنی وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی کردووە.
لەگەڵ بەردەوامبوون و پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران، سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەشێوەیەکی بەرچاو لەو وڵاتە زیادی کردووە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، دژایەتی توندی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی لەلایەن تورکیاوە بۆ رۆژئاوای کوردستان بە تورکیا رایگەیاندووە.
لە چوارچێوەی وەرگرتنەوەی قەرزەکانیدا لە عێراق، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیار یۆرۆمان دەستکەوتووە و ئەمساڵیش یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆمان لە پاشەکەوتەکانمان وەرگرتووە.
تۆمارێکی دەنگی بەشێک لە فەرماندەکانی بەسیجی ئێران لە لایەن گروپی هاککەرەکانی "بلاک ریوارد" دزەی پێکرا کە تیایدا لەبارەی ترس و نیگەرانی بەپرسانی ئێران لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکەی ئێستای ئەو وڵاتەوە گفتوگۆدەکەن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، ئەوروپا ئامادەکاری دەکات تاوەکو لە سەرەتای مانگی داهاتوو سزای زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنێت و پەرلەمانی ئەو وڵاتەش پشتگیری خۆی بۆ گەلی ئێران دووپاتکردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، دوو سەربازیان له میانەى بەردەوامى ئۆپڕاسیۆنی "چنگ قوفڵ" له هەرێمی کوردستان کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت سیستمی حکومڕانی ئێڕان بڕوخێنن بەڵام سەرکەوتوو نابن.
بەرپرسی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، رێکخراوە مرۆییەکان لە کەمپی هۆڵ، مەترسی ئەوەیان لەسەرە کە ببنە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا. دەشڵێت، " کارە مرۆییەکان لەناو کەمپەکەدا زۆر قورس بوون".
بە وتنەوەی گۆرانی "مەهاباد، کوردستان چاو و ڕووناکی ئێران" خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانى دیکەى ئێران پێی نایە ڕۆژی ٧٠ هەمینی.
بەهۆی ئەو بارانە بەخوڕەی بەیانی ئەمڕۆ لە شاری جدەی سعودییە باری لافاو دروستبوو و بووە هۆی راماڵینی ئۆتۆمبێلەکانی سەرشەقامەکان و تێکشکاندنیان.
لە دەستڕێژی گوللـەی سوپای پاسداران لە خۆپیشاندەرانی جوانڕۆ دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.
رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا رایگەیاند، چەند هەڕەشەیەکی ئێرانیان لە ناوچەکە ئاشکرا کردووە و رێگرییان لە ئەگەری رووداوەکان گرتووە. دەشڵێت، "ئێران بەنیازبووە هێرش بکاتە سەر چەند ناوچەیەک لە سعودییە".
لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە دەستڕێژی گولـلە رووبەڕوویان بوونەوە.
لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە کۆمەڵگەی جبالیای ئاوارەکان لە کەرتی غەزەی فەلەستین ٢١ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران رایگەیاند، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران لە پارێزگای کرمانشا لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو کوژراوە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا نیگەرانە لە شێوازی مامەڵەی حکومەتی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەرانی وڵاتەکە و هەواڵی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ و دادگاییکردنی ساختە و سەپاندنی سزای مەرگ بەسەر خۆپیشاندەراندا. هاوکات، " ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دوكانداران و كاسبكاران بە داخستنی دوكان و بازاڕەكان مانیان گرت".
کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" رایگەیاند، ئیدانەی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەکەن و نیگەرانن بۆ قوربانیانی تەقینەوەکە و سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا دەکەن.
یەکێتیی خوێندکارانی دامەزراوە ئیسلامییەکان لە ئێران رایگەیاند، خوێندکارانی هەریەک لە زانکۆکانی تاران، شەهید بەهەشتی، عەلامە تەباتەبای، بوبل نێوشیروانی، زانکۆی تەکنەلۆجیای نەسیرەدینی توسی و چەند زانکۆیەکی دیکەی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی خوویندکارە دەستگیرکراوەکان دەکەن. هاوکات، لە شارەکانی سەردەشت و سەقز دوکانداران بایکۆتییان کرد و دوکانەکانیان داخست.
وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەرەنسا رایانگەیاند، خۆپیشاندانەکانی ئێران ئاشتیانە و رەوایە و ئیدانەی سەرکوتکردنیان دەکەن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە.
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دایە ئێران کە سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بەکارنەهێنێت.
رێکخراوەکانی مافى مرۆڤی ئێران رایانگەیاند، گەنجێکى ٢٠ ساڵ کە خوێندکارى زانکۆ و خەڵکی شاباد بووە لە خۆپیشاندانە خوێندکارییەکانی شاری ئەراک، بەهۆی لێدانی باتۆم لەسەری لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گیانی لەدەستدا. دەشڵێن، "حکومەت ئاوى خواردنەوەى لە دانیشتوانى شارى سنە گرتووەتەوە".
فهرماندهی هێزی وشکانی سوپای ئێران رایگهیاند، ئهوان چاوهڕوانی فهرمانی عەلی خامنەی رێبهری شۆڕشی ئێران دهكهن بۆ ئهوهی دهستوهردان بكهن له دژی ناڕهزاییهكان.
نوسینگەی سیستانی هەموو ئەو سەرۆکۆنانەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران و هەڵوێستی سیاسی ئەو وڵاتە کراوە بە ناوی سیستانییەوە رەتکردەوە. دەشڵێت،" هەتا لە ژیاندا مابم بریکار بۆ دەربڕینی هەڵوێستی سیاسی بەکارناهێنم."
جێگری سهرۆک كۆماری ئێران رایگەیاند، ریفراندۆم له وڵاتهكهی ناکرێت. دەشڵێت، "ناكرێت گۆڕینی رژێم لهرێگهی ریفراندۆمهوه ببێته جێگهی باس".
سەرۆکی فەرمانگەی تەندروستیی هەوا و گۆڕانی کەشوهەوا لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، پیسبوونی هەوا لەو وڵاتەدا، بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ هەزار و ٨٠٠ کەس لە ساڵێکدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا راگەیاند، هەموو رێکارێکی توند بەکاردەهێنن بۆ رێگریکردن لە ئێران تاوەکو هاوکاری سەربازی بۆ روسیا رابگرێت و ئەم جووڵانەی ئێران دەرئەنجامی قورسی دەبێت.
بۆیەکەمجار وەزیری دەرەوەی ئێران دانی بەوەدانا کە وڵاتەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ روسیا دابینکردووە و وردەکارییەکانی رێککەوتنەکەی ئاشکرا کرد.
دوای بانگەوازی بەردەوامیدان بە خۆپیشاندانەکان و درێژەدان بە ناڕەزایەتییەکان، هێزە ئەمنییەکان ئێران رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتووەتەبەر و هێزی پشتیوانیی زیاتریان بۆ ئەو شوێنانە نارد کە مەزەندە دەکرێت قەرەباڵغییەکەی زۆرتر تێدابێت.
سەرۆک کۆماری ئێران وەڵامی وتەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە رزگارکردنی ئێران و دەشڵێت، "ماوەی چەندین ساڵە ئێران رزگارکراوە و هەرگیز نابێتەوە دیلی دەستی ئێوە."
خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا، لە ناوچەکانی تشێتەری تاران گرژی و ئاڵۆزی کەتووەتە نێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان و بە تەقە وەڵامیان دەدرێتەوە.