وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە دانوستانەكانیاندا لەگەڵ ئەمریكا، بەهیچ شێوەیەک لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم گفتوگۆ ناكەن و لەهیچ بارودۆخێكیشدا دەستی لێهەڵناگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لەبەردەم داواكارییەكی نالۆژیكی ئەمریكادایە، كە پێشتریش هەمان وەڵام دراوەتەوە كە تاران گفتوگۆ لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم ناكات و ئەو پرسەی بەتواوی رەتكردوەتەوە.
هەروەها، لەسەر گەڕێكی دیكەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا
باسی لەوەکرد، واشنتۆن وادەیەكی بۆ بەڕێوەچونی گەڕی پێنجەمی دانوستانەكان
پێشنیازكردوە، بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن تارانەوە وەڵام نەدراوەتەوە.
وتیشی، لەسەر بنەمای مافەكانیان و دڵنیاكردنەوەی جیهان كە بەرنامە
ئەتۆمییەكەی لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنێت، تاران بەشداری دانوستانەكانی كردوە،
بەڵام لەهیچ بارودۆخێكدا دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرن.
ئەوەش لە كاتێكدایە،
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاهەینی رابردوو رایگەیاند، ئێران دەبێت خۆی لە
پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی موشەکی دور مەودا بەدور بگرێت و دەبێت
ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە هەر پڕۆسەیەكی پشکنیندا قبوڵ بکات.
هـ.ئـ