ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، رەتکردنەوەی حکومەتی نوێی دیمەشق کە لە دیمەشق پێکهێنراوە و پابەندنەبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، رەتکردنەوەی حکومەتی نوێی دیمەشقی راگەیاند.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەو حکومەتەی دوێنێ لە دیمەشق رایگەیەندرا، هاوشێوەی حکومەتی پێش خۆی
بووە، بەو پێیەی نەیتوانیوە هەمەجۆریی سوریا لەبەرچاو بگرێت، بەردەوام بووە لە
پاراستنی کۆنترۆڵ بەسەریدا لەلایەن لایەنێکەوە.
هەروەها،
نەیتوانیوە نوێنەرایەتی دادپەروەرانە و راستەقینە بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا
دابین بکات.
باسی
لەوەشکرد، هەر حکوومەتێک گوزارشت لە فرەچەشنی و فرەیی نەکات کە لە سوریادا هەیە،
ناتوانێت بە باشی وڵاتەکە بەڕێوەببات و لەو قەیرانەی کە پێی دەناڵێنێت رزگاری
بکات، بەڵکو قەیرانەکە قووڵتر دەکاتەوە و ئەو هۆکارانەش نەهێڵێت کە بوونە هۆی سەرهەڵدانی
ئەو وڵاتە.
ئەوەشی
خستەڕوو، دوبارەکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو زیان بە سورییەکان دەگەیەنێت و هەرگیز
نابێتە هۆی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر کە بتوانێت چارەسەر بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان
و کێشە و قەیرانەکانی رووبەڕووی سوریا بدۆزێتەوە.